دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بەڕێوەبەری پۆستەی هەرێمی کوردستان ئاماژەبەوەدەکات مانگانە لەهەرێمی کوردستانەوە 10تۆن پۆستە ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت.
ئومێد محەمەد ساڵح، بەڕێوەبەری پۆستەی هەرێم بە دوارۆژی ڕاگەیاند، بەشێوەیەکی گشتی قەبارەی هەناردەی پۆستەی هەرێم لە مانگێکدا 10 تۆنە بۆ دەرەوەی وڵات، هەروەها بەشێوەیەکی گشتی قەبارەی پۆستەی هاوردە مانگانە 5-8 تۆنە، ئەمەش مانگانە گۆڕانکاریی بەسەردادێت، بۆنمونە لە وەرزی حەجدا تەنیا بەیەک وەجبە 6 هەزار کیلۆ کەلوپەلمان هاوردە کردووە.
بەڕێوەبەری پۆستەی هەرێم ڕاشیگەیاند، لەرێگەی نوسینگەکانی پۆستەی هەرێمەوە لە پارێزگاکان هاوڵاتی کەلوپەلی خۆی دادەنێت و مامەڵەکردنیش بەپێی کێشی کەلوپەلەکانە، ئاماژەشیدا کە هەناردەی پۆستەمان بۆ وڵاتانی جیهان کردووە بە سێ کۆمەڵەوە.
لەبارەی کاریگەریەکانی قەیرانی دارایی لەسەر پۆستەی هەرێم ئەو بەرپرسەی پۆستە وتی"قەیرانی دارایی زیاتر کاریگەری لەسەر دابەشکردنی پۆستە کردووە، بەپێچەوانەوە هەناردەکردنی پۆستە و هاوردەکردن بەشێوەیەکی گشتی بەردەوامن".
- 12-10-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,036 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!