دواڕۆژ، دڵشاد ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند بەپێی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەک، داهاتی مانگانەی ئیدارەی ڕاپەڕین بەشی 6٪ی موچەی فەرمانبەرانی سنورەکە دەکات.
رەسوڵ عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ماوەی چەند ڕۆژێکە باس لەوەدەکرێت کە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەداهاتی ناوخۆی سنوری پارێزگای سلێمانی، بۆیە منیش وەک ئەندامێکی ئەنجومەن چەند بەدواداچونێکم بۆ ئەو بابەتە کرد و بۆمدەرکەوت کۆی گشتی فەرمانبەرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بریتیە لە (20015) بیست هەزار و پانزدە فەرمانبەر.
وتیشی "بۆ هەر مانگێکی پاشەکەوت پێویستیمان بە (14444821400) چواردە ملیار و چوارسەد و چل و چوار ملیۆن و هەشت سەد و بیست و یەک هەزار و چوار سەد دینارە و کۆی گشتی داهاتیش بۆ یەک مانگ بۆ نمونە مانگی (8)ی ئەمساڵ بریتیە لە (101062340) یەک ملیار و سەد ملیۆن و شەش سەد و بیست و سێ هەزار و چل دینارە، بەوپێیە داهاتی مانگانەی سنورەکە تەنها بەشی 6%ی موچەخۆرانی سنورەکە دەکات".
- 14-10-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,718 car hatiye dîtin