- خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەر یەک دەستیپێکرد و بڕیارە بچنە بەردەم دادگاو داواکاریی گشتی بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی.
- هەردوو تەلەفیزیۆنی نەورۆز و مەد نوچە کەیسەکانیان لە دادگای پاریس بردەوە و دادگا بڕیاری بەردەوامی پەخشی ئەو دوو تەلەفیزیۆنەی دا.
- سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی وەرگرتنی سکاڵای مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لەسەر حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد ڕەنگە ئاسان نەبێت ئه و کەسانەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە بهێنرێنە بەردەم دادگا.
- لەسەر پرسی دانانی 6 بەڕێوەبەری ناحیە هەریەک لە فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵ بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەنجومەنیان کرد و نوێنەری یەکگرتووش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت "گۆڕینی بەڕێوەبەری ناحیەکان بەبێ بوونی هیچ هۆکارێک کارێکی نایاساییەو ئەوان دەنگیان پێنەدا".
- پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە دوکانداری بازاڕی نیشتیمان لەشاری هەولێر بەهۆی ئەوەی نرخی کارەبای بازاڕەکەیان لەسەر گرانکراوە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوای ڕەتکردنەوەی ئه و بڕیارە دەکەن.
- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنیان تایبەت بە مەشق و ڕاهێنانی جوتیاران لە بواری سەوزەو بە بازاڕکردن و ئەنجامدانی توێژینەوەو تاقیکردنەوەی جۆری سەوزەی نوێ واژۆکرد.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی عەتشانەی سەر بە میحوەری داقوق لە پارێزگای کەرکووک، پێشمەرگەیەک بەناوی ئاوارە ئەحمەد، لەلیوای 118ی باڵەکی بە گوللەی قەناسی چەتەکانی داعش شەهیدکرا.
- هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، یەک ملیۆن کتێبی پرۆگرامەکانی تازەی خوێندن گەیشتونەتە ڕۆژئاوا و ئێستاکە خەریکی ئامادەکاریین بۆ دابەشکردنیان بەسەر خوێندکارانی کانتۆنەکەدا.
- وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چارەسەرکردنی کێشەی دارایی حکومەتی هەرێم تەنها بە پابەندبونی هەرێم بە ڕێکەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت، دەشڵێت، بەپێی یاسا و دەستور مامەڵەی ناوەند لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە دەبێت.