دواڕۆژ، عیماد جەباری:
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی کانونی یەکەم، لقی کەرکووکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕە پارەیەک لەبودجەی پترۆدۆلار بۆ مامۆستایانی سەر بەهەرێمی کوردستان دابینکراوە و لەرۆژانی ئایندەدا دابەشدەکرێت.
حەسیبە عەبدوڵا، سەرۆکی لقی کەرکووکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، دوای سێ مانگ لەهەوڵەکانی یەکێتێکەیان بۆ خەرجکردنی بڕە پارەیەک لەبودجەی پترۆدۆلار بۆ مامۆستایانی سەر بەهەرێم کە بەهۆی پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچەوە لەدۆخێکی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن، دواجار بڕە پارەیەک لەلایەن پارێزگاری کەرکووک بۆ ئه و مەبەستە تەرخانکرا.
وتیشی "پارەکە یەک ملیۆن دۆلارە کە دەکاتە زیاتر لە ملیارێک و 200 ملیۆن دینار و هەر مامۆستایەکیش بڕی نزیکەی 180 هەزاری بەردەکەوێت، بەڵام فەرمانبەرانی ناو پەروەردە و خوێندنگاکانی سەر بەخوێندنی کوردی بڕی سەد هەزاریان پێدەدرێت".
سەبارەت بەوادەی دابەشکردنی ئه و بڕە پارەیەش، سەرۆکی لقی کەرکووکی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند، لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا تەواوی ئامار و زانیاری و داتای مامۆستایانی خوێندنی کوردی سەر بەهەرێم دراونەتە پارێزگار و بڕیاریشە لەرۆژانی ئایندەدا بەسەر مامۆستایاندا دابەشبکرێت.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,736 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!