دواڕۆژ، هاوڕێ دوکانی
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی باران بارینەوە ئەمساڵ تا ئیستا تەنها 40 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەرزبۆتەوە.
ئەندازیار محەمەد تاهیر جەلال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "لەم ساڵدا ڕێژەی باران بارین 273 میلیم بووە، هێشتا نەگەیشتۆتە ئاستی ساڵی ڕابردوو کە لەم کاتەدا 311 میلیم باریبوو، بۆیە بەهۆی کەمی ڕێژەی بارانبارینەوە تەنها 40 سانتیمەتر ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان بەرزبۆتەوە".
وتیشی "لە ئێستا بەنداوی دوکان لەکۆی حەوت ملیار مەترسێجا تەنيا زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە".
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئەوەشی خستەڕوو "ڕێژەی باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە قەزای دوکان 112 میلیم بووە، لە ئێستاشدا بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو 11 مەتر ئاستی ئاوی دوکان بەرزترە".
- 30-12-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,512 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!