دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئاماژە بەوەدەکات، حکومەتی عێراقی ڕۆژانە 100 هەزار لیتر نەوت ڕەوانەی پارێزگای هەولێر دەکات، دەشڵێت"بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی مانگانە پێویستیان بە 100 ملیۆن لیتر نەوت".
نافیز ناوپردانی، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولیر، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، پارێزگاری هەولێر پێشتر داوای لە حکومەتی ناوەندی کردووە بۆ دابینکردنی بەشە نەوتی سپی ماڵان لەئێستادا حکومەتی عێراقی ڕۆژانە 100 هەزار لیتر نەوت بۆ پارێزگای هەولێر ڕەوانە دەکات و بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت.
سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، وتیشی"بۆ پێدانی یەک بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزاێنک مانگانە پێویستیان بە 100 ملیۆن لیتر نەوت هەیە، بەڵام حکومەتی عێراقی ڕۆژانە ڕێژەیەکی کەم دەنێرێت.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، دابەشکردنی نەوت لەهەرێمی کوردستان شتێکی ڕێژەییە لەپارێزگاکان، چونکە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەهەرێم پێدانی نەوتی لەئەستۆی خۆی لاداوە و دڵنیایشی داوەتە پارێزگاکان کە بەهیچ شێوەیەک توانای دابین کردنی نەوتی سپی ماڵانی نیە تاوەکو دابەشبکرێ بەسەر هاوڵاتیان.
نافیز ناوپردانی، ڕوونیشیکردەوە، ئەو بەشە نەوتەی لەبەغداوە دێتە هەرێمی کوردستان لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو بە چەند قۆناغێک نزیکەی 10 تا 15 ملیۆن لیتر گەیشتووە ئەمەش بڕێکی کەمە و ناتوانرێ دابەشی سەر هەموو پارێزگای هەولێر بکرێ، بۆیە سەرەتا ئەولەویەت دراوە بەناوچە شاخاویەکان بۆ نمونە لە چۆمان و سیدەکان لەوێ نەوت دابەشکراوە، بەڵام تائێستا دابەشکردنی نەوت نەگەیشتۆتە ناو سەنتەری شاری هەولێر.
- 30-12-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,292 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!