دواڕۆژ، زریان محەمەد
گەورە کۆمپانیایەکی دراو لە سلێمانی مایەپوچبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت و باس لەوەدەکرێت زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار قەرزدارە.
حەمید عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری ژووری بازرگانی لە بازاڕی دۆلارەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی شوباتی 2017 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، کۆمپانیای دارەتوو، کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی دراو و لەساڵی نەوەدەکانەوە لەبازاڕی دراوەکە کاردەکات، مایەپووچ بووە.
وتیشی، "ئەو کۆمپانیایە هیچ کێشەیەکیان نەبووە و زۆر بە باشی کاری کردووە، بەڵام ڕۆژی شەممە بێ جێیی خۆی و مایەپوچبوونی ڕاگەیاند، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری کارپێکردنی ئەو پارەیەی لایانبووە لە کڕینی ماڵ و موڵکدا، ئێستاش ئەو موڵکانە پارەکەی خۆی ناکاتەوە".
ئەندامەکەی ژووری بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی باس لەوە دەکرێت زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار قەرز هۆکاری مایەپوچبوونی ئەو کۆمپانیایەیە.
هاوکات جواد سوبحان، لە کۆمپانیای شەبەکە نەقدییە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ئەو کۆمپانیا لە ڕۆژی شەممەوە مایەپوچبوونی خۆی ڕاگەیاندوە و ئەمڕۆش دوکانیان نەکردۆتەوە.
وتیشی، "کۆمپانیاکە یەکێک بوو لە کۆمپانیا متمانە پێکراوەکان، بۆیە مایەپوچبوونی به و کتوپڕییە مایەی سەرسامییە".
- 05-02-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,352 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!