بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 25ی ڕێبەندانی 1395ی کۆچیی هەتاوی، بەرانبەر به 13ی فێوریەی 2017ی زایینی، کاک #عەبدولڕەزا کەریمی# ناسراو بە کاک ئەبوو مامۆستای دێرینی قوتابخانەکانی شاری #مەریوان# و تێکۆشەری دێرینی ماندوونەناسی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#ی ئێران، لە شاری هایدلبێرگی وڵاتی ئاڵمان بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە هاوسەنگەرانی کرد.
هاوکار و تێکۆشەری ماندوونەناس هاوڕێ کاک عەبدولڕەزا کەریمی ساڵی 1320 لە بنەماڵەیەکی ناسراوی #کرماشان# لەدایک بوو، خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لەو شارە تەواو کرد و بۆ درێژەی خوێندن لە ئاستی زانکۆدا ڕۆیشتە شاری ئیسفەهان و لەوێ توانی بڕوانامەی لیسانس لە مێژوودا بەدەست بێنێت و دواتر لە شاری مەریوان سەرقاڵی وانە وتنەوە بوو.
سەرەتا تێکۆشانی لە ڕیزی ڕێکخراوی چریکە فیداییەکانی خەڵکی ئێران دەستپێکرد و پاش ئینشعاب لەو ڕێکخراوەیە، بەرپرسایەتی لقی کوردستانی بەشی ئەقەلییەتی ئەو ڕێکخراوەیەی وەئەستۆ گرت و هەر لەو کاتەشدا بۆ پەرەپێدانی هەستی نەتەوایەتی کورد دەوری بەرچاوی گێڕا. تا سەرئەنجام ساڵی 1361ی هەتاوی هاتە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە ئاستی ئەندامەتی هەیئەتی ئیجرایی کۆمیتەی حیزب لە ناوچەکانی هەورامان و جوانڕۆ ئەرکی وەئەستۆ گرت و پاشان وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمیتەی حیزب لە داڵاهۆ دەوری بەرچاوی گێڕا.
بەهۆی ئەو کار و تێکۆشانە لێبڕاوانەیەی هاوڕێ عەبدولڕەزا کەریمی ساڵی 1379ی هەتاوی وەک ئەندامی ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا. هاوڕێ عەبدولڕەزا کەریمی بەهۆی باری نالەباری جەستەیی، بە موافقەتی حیزب لە دەرەوەی وڵات و لە ئاڵمان درێژەی بە ژیان و تێکۆشانی دا و وەک نوێنەری پێوەندییەکانی حیزب و ڕاوێژکاری سکرتێری گشتی لە پێوەندی لەگەڵ کاروباری ئۆپۆزیسیونی ئێرانی درێژەی بە بەجێهێنانی ئەرکەکانی دا.
ئێمە مامۆستایانی کرماشان وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو، خزم و کەسوکار و هاوسەنگەرانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی تێکۆشەری کرماشان لەو باوەڕداین تەنیا ڕێگای ڕزگاریی نەتەوەکەمان ڕووخاندنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە.
کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی کرماشان
14-02-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,604 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!