بەپێی بەدواداچونێکی دواڕۆژ کۆی قەرزەکانی سەر #حکومەتی هەرێمی کوردستان# تا ساڵی 2017 بە پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەرانەوە گەیشتۆتە (22) ملیار دۆلار و مانگانەش حکومەت بڕی (300) ملیار دینار کورتهێنانی لە مووچەی فەرمانبەراندا هەیە داهاتی مانگانەشی لە باشترین حاڵەتدا 880 ملیار دینار بوە.
سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دواڕۆژی ڕاگەیاند، سەرەڕای پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەران، حکومەتی هەرێم مانگانە کورتهێنانی هەبووە، ئەوەش بەهۆی دانەوەی بەشێک لەو قەرزانەی لەسەریەتی لەگەڵ پێدانی پارەی حەقدەستی کۆمپانیا و پارەی پێشەکی فرۆشتنی نەوت.
هاوکات د.عیزەت سابیر، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 7 تریلیۆن و 600 ملیار دینار قەرز پاشەکەوتی ساڵی 2015 فەرمانبەرانی لایە کە (3) ملیار دیناری پاشەکەوتی مووچەی ساڵی 2016 کە (4) تریلیۆن دینارە و هەمووی دەگاتە زیاتر لە (7) تریلیۆن دینار.
بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ساڵی 2017، بڕی 26 تریلیۆن دینار قەرزارە، ئەوەش بەهۆی کورتهێنان بووە لەو بودجەیەی کە لە بەغداوە ڕەوانەکراوە، بۆیە حکومەتی هەرێم ساڵانە 3 تریلیۆن دیناری وەک قەرز لە بانکە ناوخۆییەکان و ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری ئاوەدانکردنەوە و بەرهەمهێنان کاریانکردووە قەرزکردووە، لەگەڵ زیاتر لە (6) تریلیۆن دینار بۆ خەرجی کارەبا.
15-02-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,336 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!