$باکووری کوردستان$
- نەوروزی شاری #ئامەد# بە دروشمی سەردەکەوین لە گۆڕەپانی پارکی #نەورۆز# لە ناوچەی باغلار بەڕێوەدەچێت بە سەرپەرشتی پارتەکانی باکوری کوردستان (پارتی دیموکراتی گەلان #هەدەپە# و کونگرەی کۆمەڵەی دیموکرات و پارتی هەرێمەکانی دیموکرات #دەبەپە# و تەڤگەری ژنانی ئازاد). ئاهەنگەکە لە کاتژمێر 11:00 دەستپێدەکات و چاوەرێدەکرێت ملیونێک کەس بەشداری بکات و 400 کەناڵی میدیایی ئامادەبن.[1]
- بەیانی ئەمڕۆ کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئامەد کوژرا کە چەقۆی پێ بووه و هەوڵیداوە بە بچێتە شوێنی ئاهەنگی نەورۆز.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکرد، لە شاری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێکی گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. تەقینەوەی نارنجۆکەکە لە گەڕەکی (کورەی مووسەوی) ڕوویدا، لە ئەنجامدا گەنجێکی تەمەن 21 ساڵە بەناوی (حسێن تەیموری) گیانی لەدەست داوە و گەنجێکی دیکە بەناوی (ئارمان ئەزکات) بریندار بوو.[3]
$باشووری کوردستان$
- #یوسف محەمەد# سەرۆکی #پەرلەمانی کوردستان# یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی فەرمی لەگەڵ فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئەنجامدا، لەدوای سەرهەڵدانی گرژیەکانی نێوان پارتی و #گۆڕان# کە 17 مانگە بەردەوامە.[1]
- هاوسەرۆکی شارەوانی بناری #قەندیل# ڕایدەگەیەنێت ئاسایشی پارتی لە سنوری #وەرتێ#ی ڕواندز و #گۆجار# و #قەسرێ#ی دەڤەری #باڵەکایەتی# ڕێگری لە هاووڵاتیان دەکات کە بچنە قەندیل بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز، ئاماژە بەوەش دەکات کە وێڕای ئەمەش خەڵکێکی یەکجار زۆر بەشداری ئاهەنگەکەبوون.[2]
- شەڕڤانانی #یەبەشە# و یەژەشە لە #شەنگال#، فڕۆکەیەکیان خستە خوارە، کە جگە لەوەی تایبەتە بە کەشف، بەڵام موشەکی ڕۆکێرتی پێبووە.[3]
- نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا سەردانی بارەگای سەرەکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی کرد لە ئەنقەرە و پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی یەکێتی گەیاندە هەدەپە.[3]
- ئۆتۆمبێلێک لە شاخی #گۆیژە#ی شاری سلێمانییەوە کەوتە خوارەوە بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە عەرەبی ئێڕاقی بوون.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دوای تەواوبوونی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و لە کاتی گەڕانەوەیاندا، بۆمبێکی چێنراو بە هاوڵاتیانی (تل حەمیس) سەربە #تربەسپی# لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقیەوە و لە ئەنجامدا چوار ژن بوونە قوربانی. بەپێی زانیارییەکان ئه و بۆمبە لەسەر ڕێگەی هاوڵاتیان دانراوە و لە کاتی گەڕانەوەیاندا پێیاندا تەقیوەتەوە.ئه و تەقینەوەیە بوەتە هۆی کوژرانی دوو ژن و برینداربوونی دوو ژنی دیکە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.[3]
- لەکاتی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزدا و لەکاتژمێر 11:30 خولەک سوپای تورکیا گوندی مەلاخەلیل-ی سەر بەشارەدێی جیندرس-ی کانتۆنی #عەفرین#ی ڕۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد و هەتا کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ بەردەوامبوو، لە ئەنجامدا زیانی مادی بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوت.[3]