دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ 21ی ئازاری 2017 لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا کەمترین گەشتیار و سەیرانکەری ناوخۆیی ڕوویان کردۆتە سەیرانگاکانی دەڤەری ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕاپەڕینیش دەڵێت بەهۆی خراپی کەشوهەواوە سەیرانگاکانی دەڤەری ڕاپەڕین ئەمڕۆ بۆ گەشت و سەیران نەگونجاون.
ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕاپەڕین بەدواڕۆژی ڕاگەیاند ئەمڕۆ کە یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزە جگە لەوەی کە گەشتیارێکی زۆر کەم لە دەرەوەی دەڤەری ڕاپەڕین ڕوویان کردۆتە سەیرانگەکانی دەڤەرەکە هاوکات سەیرانکەرانی ناوخۆی دەڤەرەکەش زۆر کەم لە ماڵەکانیان هاتونەتە دەرەوە بۆ گەشت و سەیران.
وتیشی هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری بارانبارین، هەروەها لە بەشی هەرە زۆری سەیرانگەکانی دەڤەری ڕاپەڕین بەهۆی بارانەوە خاکەکەی بوە بە قوڕ کە ئەمەش بۆ گەشت و سەیران نەگونجاوە.
باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی گەشتیاران بۆ دەڤەرەکە ڕوو لە زیاد بوون بکات و ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار هەموو ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی گەشتیاران ئامادەکردوە.
21-03-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,558 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!