ئاستی بێکاری لە تورکیا ساڵی 2016 بەرێژەی (10.9%) زیادیکردوە و بەراورد لەگەڵ ساڵی (2015)ش بەرێژەی (0.6%) بەرزبۆتەوە و لە ساڵی (2010)ش بەدواوە یەکەمجارە بۆ ئەو ژمارەیە بەرزدەبێتەوە.
دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە ژمارەی بێکاران لە تورکیا بۆ ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 15 ساڵەوەیە گەیشتۆتە (3) ملیۆن و 33 هەزار کەس، بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2015 بێکاری 273 کەس زیادیکردوە.
ئامارەکە ڕونیکردۆتەوە ساڵی 2016 بێکاری لە نێوان پیاواندا بەرێژەی 9.6% زیادیکردوە و بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2015 بەرێژەی 0.5% زیادیکردوە و لەناو ژنانیشدا ساڵی 2016 بێکاری بەرێژەی 13.7% زیادیکردوە بەبەراورد لەساڵی پێشوتر 2015 بەرێژەی 0.6% زیادیکردوە.
ئامارەکە ڕونیکردۆتەوە ساڵی 2016 ژمارە ئەوانەی کاریان دەستکەتوەو تەمەنیان لە سەروو 15 ساڵەوەیە گەیشتۆتە 27.2 ملیۆن کەس و بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2015 (584) کەس زیادیکردوە.
بەگشتی ساڵی 2016 هێزی کاری تورکیا گەیشتۆتە 30.5 ملیۆن کەس و بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2015 بەرێژەی 0.7% زیادیکردە.
لەلایەکی دیکەوە حکومەتی تورکیا دەستیگرت بەسەر 850 کۆمپانیادا، کە سەرمایەکەیان بە 12.3 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، بەتۆمەتی پەیوەندیان بە گروپی فەتحوڵا گوڵەن.
26-03-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,094 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!