Pirtûkxane Pirtûkxane
Lêgerîn

Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!


Vebijêrkên Lêgerînê





Lêgerîna pêşketî      Kilaviya


Lêgerîn
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina babetê
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Alav
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Hesabê min
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
Lêgerîn Tomarkirina babetê Alav Ziman Hesabê min
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Em kî ne
 Babeta têkilhev!
 Mercên Bikaranînê
 Arşîvnasên Kurdipedia
 Nêrîna we
 Berhevokên bikarhêner
 Kronolojiya bûyeran
 Çalakî - Kurdipedia
 Alîkarî
Babetên nû
Jiyaname
Mela Kaka Hemê
13-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemed Cezaêr
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mistefa Elî Şan Nebo
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Nîroz Malik
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ebdo Mihemed
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ehmed Xeyrî
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
08-07-2024
Burhan Sönmez
Wêne û şirove
Dibistana Sor li Cizîra Botan
29-06-2024
Aras Hiso
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
27-06-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet 523,059
Wêne 105,777
Pirtûk PDF 19,704
Faylên peywendîdar 98,652
Video 1,420
Kurtelêkolîn
Nirxandinek li ser Kurteçîr...
Kurtelêkolîn
Serpêhatiya tabloya kurdekî...
Jiyaname
Elî Şemdîn
Wêne û şirove
Bajarê Mêrdînê di sala 1911...
Wêne û şirove
Di sala 1955an de dîlaneke ...
ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ لە هەرێم گەیشتە 164 هەزار کەس
Em agahiyan bi kurtî berhev dikin, ji aliyê tematîk û bi awayekî zimanî rêz dikin û bi awayekî nûjen pêşkêş dikin!
Pol, Kom: Statîstîk û anket | Zimanê babetî: کوردیی ناوەڕاست
Par-kirin
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandina Gotarê
Bêkêmasî
Gelek başe
Navîn
Xirap nîne
Xirap
Li Koleksîyana min zêde bike
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Dîroka babetê
Metadata
RSS
Li googlê li wêneyan girêdayî bigere!
Li ser babeta hilbijartî li Google bigerin!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ لە هەرێم گەیشتە 164 هەزار کەس
Statîstîk û anket

ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ لە هەرێم گەیشتە 164 هەزار کەس
Statîstîk û anket

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان بۆ 164 هەزار کەس بەرزبووەتەوە کە لە کەمپەکانی‌ هەولێر و دهۆک نیشتەجێکراون.
هۆشەنگ محەمەد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە لێدوانێکدا بۆ سایتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاتنی ئاوارەکان بەردەوامە و ڕۆژانە نزیکەی‌ 10000 کەس لە بەشی ڕۆژئاوای موسڵ ئاوارە دەبن و ژمارەیەکی زۆر لەو ئاوارانە خۆیان دەگەیەننە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و لەوێشەوە بۆ ناوەندی پێشوازی و کەمپەکان دەگوازرێنەوە.
لەبارەی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی موسڵیش وتی کە هەرچەندە ئەم بەشەی شارەکە بەتەواوەتی کۆنترۆڵکراوەتەوە،‌ بەڵام هێشتا خەڵک هەن کە بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزاری ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
راگەیاندراوەکەی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان
باری کەمپەکانی ئاوارەکان
بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە بارەی دۆخی کەمپەکانی ئاوارەکان ئاماژەی بەوەدا کە تەواوی ئەو کەمپانەی بۆ ئاوارەکانی موسڵ لە هەولێر دروستکراون پڕبوونە وئیتر ناتوانرێت پێشوازی لە هیچ ئاوارەیەکی دیکە بکرێت، تەنها ئەو شوێنانەی ئەو کەمپانە بەتاڵدەبن کە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە وئاوارەی نوێ لە شوێنیان نیشتەجێ دەکرێن. لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 8.200 هەزار خێوەتی بەتاڵ ماوەتەوە‌ بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی موسڵ. بەڵام لەبەر سنوورداربوونی توانای دارایی ناتوانرێت پێشوازی لە شەپۆڵێکی دیکەی ئاوارەکان بکرێت.
لەلایەکی ترەوە، هۆشەنگ محەمەد گوتی ئۆپەراسیۆنەکە فشارێکی زۆری خستووەتە سەر گشت کەرتە خزمەتگوزارییەکان. بۆ نمونە، تا ئێستا زیاتر لە 35 هەزار برینداری مەدەنی وسەربازی لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر ودهۆک چارەسەریان بۆ کراوە.
ژمارەی دانیشتوانی ژێر دەسەڵاتی داعش
بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان هەروەها گوتینزیکەی 400 هەزار هاووڵاتی مەدەنی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا ماون وپێشبینی دەکرێت بەهۆی سەختی شەڕی کۆڵانەکان لە ناوشاری کۆنی موسڵ شەپۆڵێکی دیکەی ئاوارە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات.
ئاماژەی بەوەشدا کە هەرێمی کوردستان توانای لە خۆگرتنی شەپۆڵی دیکەی ئاوارەی نەماوە، بەتایبەتی بەهۆی بوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە ئاوارە وپەنابەر لە هەرێم وکەمبوونی شوێن لە کامپەکان وزۆری خەرجی دابینکردنی ئاسایش وپاراستن وخزمەتگوزارییەکان لەوانە شوێنی حەوانەوە، ئاو وخۆراک وتەندروستی وپەروەردە.
ئەو بەرپرسەی هەرێم کە هەمانگی نێوان هەولێر وبەغدا ونەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسەکانی نێودوەڵەتی بۆ پرسی ئاوارەکان دەکات، ئاماژەی بەوەدا تا ئێستا هاوکارییەکی ئەوتۆ لەلایەن بەغدا وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێشکەش بە هەرێم نەکراوه. بۆ نموونە حکومەتی عێراق لە ساڵی 2016 لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی موسڵ تەنها 43 ملیار دیناری بە هەرێمی داوە بۆ دروستکردنی چوار کەمپ لە هەولێر ودهۆک و961 ملیۆن دیناریش لە ساڵی 2017 بۆ بەڕێوەبردنی کەمپەکان.
هەر لەم بارەوە هۆشەنگ محەمەد گوتی، به ‌هاوکاری وهەماهەنگی هەموو لایەکی ناوخۆیی توانراوە بە شێوەیەکی گونجاو هاوکاری ئاوارەکان بکرێت وئاسایش وپاراستن وخزمەتگوزارییان بۆ دابین بکرێت. بەڵام بۆ بەردەامبوون لەسەر هاوکاریکردنی ئاوارەکان وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، پێویستە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هاوکاریی دارایی هەرێم بکرێت. چونکە بەهۆی خاپوربوونی ناوچەکانیان ووێرانبوونی ژێرخانی ناوچە ئازادکراوەکان ورەوشی ناڵەباری ئاسایش وناسەقامگیری، پێشبینی دەکرێت ئاوارەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر بمێننەوە، بە هۆیەوە باری سەرشانی هەرێم زۆر قورس دەبێت.
بۆ زیادکردن وباشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئاوارە وپەنابەران، هەرێم پێویستی بە پاڵپشتی دارایی هەیە. ئەو هاوکارییەی تا ئێستا لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ڕێگای ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ورێکخراوە نێودەوڵەتیەکان پێشکەش بە هەرێم کراوە تەنها نزیکەی 22 لەسەدی پێداویستییە مرۆییەکانی هەرێم دابین دەکات. ئەوەی دیکە کەوتووەتە سەر شانی حکومەتی هەرێم کە مانگانە بە 91 ملیۆن دۆلار مەزندە دەکرێت. جگە لە خەرجی بەڕێوەبردنی کەمپەکانی ئاوارەکانی موسڵ و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆیان، هەر ئاوارەیەک ڕۆژانە 3.7 دۆلاری پێویستە کە مانگانە دەکاتە زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلار.
بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بەم شێوەیە پێداویستییەکانی ئاوارەکان لە هەرێم ڕیزبەند دەکات:
• هاوکاریکردنی ڕاستەوخۆی دارایی حکومەتی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی بودجەی مرۆیی
• دابینکردنی دەرمان و کەلوپەلی نەشتەرگەری پزیشکی
• خۆراک و خواردەمەنی
• جلو بەرگی هەموو تەمەنەکان
• ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی پزیشکی
• پرۆژەی ئاوی نوێ و نۆژەنکردنەوەی وێستگە وبیرەکانی ئاو
• کردنەوەی بنکەی تەندروستی ونۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانە وبنکە تەندروستییەکان
• چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ وخاشاک لە کەمپەکان
• نۆژەنکرنەوە ودروستکردنی ژێرخانی کەمپەکان وگۆڕینی خێوەتەکانیان‌ که ئێستا‌ پێویستیمان بە نزیکەی 22 هەزار خێوەتی نوێ هەیە.
• دروستکردنی قوتابخانە بۆ منداڵی ئاوارەکان
• دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانەکان ودابینکردنی مامۆستا
گەڕانەوەی ئاوارەکان
هۆشەنگ محەمەد لە بارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ تەنها نزیکەی 41 هەزار کەس بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکانیان لە موسل، گەڕاونەتەوە، کە دەکاتە نزیکەی 8500 خێزان. بەڵام بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزاریی سەرەتایی لە ناو شاری موسڵ وناوچە ئازادکراوەکان، پڕۆسەی گەڕانەوە زۆر کەمبووەتەوە، هەروەها مەترسی لە گرووپە چەکدارەکان ونەبوونی توانای ماددی ئاوارەکان پرۆسەکەی هێواشتر کردووە، لەم بارەوە حکومەتی بەغدا پێناچێت هیچ پلانێکی هەبێت وهیچ هاوکارییەکی دارایی پێشکەش بە ئاوارەکان ناکات، بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە. بەڵکو بە پێچەوانەوە پڕۆسەی گەڕانەوەیان سەخت کردووە کە پێویستییان بە ڕەزامەندیی چەندین لایەن هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان.
هەوڵەکانی حکومەت بۆ ئارەزوومەندانە گەڕانەوەی ئاوارەکان
حکومەتی هەرێم لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ هاندان و پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک بۆ ئاوارەکان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بۆ‌ ناوچە ئازادکراوەکانیان بگەڕێنەوه، بەڵام نەبوونی پلانێکی تۆکمە وگشتگیر بۆسەقامگیری وئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان، پرۆسەی گەڕانەوەیان سەختترکردووە. هیچ هەماهەنگیش نێوان وەزارەتی ناوخۆ وبەغدا لەسەر پڕۆسەی گەرانەوە و سەقامگیری وئاوەدانکردنەوە نییە.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆبوونەوە هاوبەشەکان داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی باڵای نێوان هەرێم وبەغدا ونەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ داڕشتنی میکانیزم وستراتیجی وپلانێکی تۆکمەی هاوبەش بۆ پڕۆسەی سەقامگیری وئاوەدانکردنەوە وگەرانەوەی ئاوارەکان. بەڵام تا ئێستا نە بەغدا ونە نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەنگ ئەو داوایە نەهاتوون.
ژمارەی ئاوارەکان
بە گوێرەی زانیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، نزیکەی 1.341.450 ئاوارەی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێکراون، لەو ڕێژەیەش بەشێکیان لە 38 کەمپ نیشتەجێکراون وئەوانەی دیکە، کە زۆرینەی ئاوارەکان پێکدێنن، لە ناو شارەکان دەژین.
هاوکات هەرێمی کوردستان میوانداریی زیاتر لە 97 لەسەدی پەنابەری سوری لە عێراق‌ کردووە. لەمانە‌ 228،567 پەنابەر‌ تۆمارکراون ونزیکەی 25 هەزاری دیکەش خۆیان تۆمار نەکردووە. هەروەها، 61 لەسەدی پەنابەرانی سوریا لە نۆ کەمپ لە هەرٍ سێ پاریزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەژین.
18-04-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,590 car hatiye dîtin
Haştag
Çavkanî - Jêder
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 18-04-2017
Gotarên Girêdayî: 1
Dîrok & bûyer
Dîroka weşanê: 18-04-2017 (7 Sal)
Bajêr: Mûsil
Cureya Statîstîkan: Penaber
Welat- Herêm: Başûrê Kurdistan
Meta daneya teknîkî
Kalîteya babetê: 88%
88%
Ev babet ji aliyê: ( Hawrê Baxewan ) li: 18-04-2017 hatiye tomarkirin
Ev gotar vê dawiyê ji hêla ( Hawrê Baxewan ) ve li ser 18-04-2017 hate nûve kirin
Navnîşana babetê
Ev babet 3,590 car hatiye dîtin
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Pirtûkxane
Zanista Civakê
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Pirtûkxane
Dîroka mesopotamya
Jiyaname
Ferhad Merdê
Wêne û şirove
Serokên çend eşîrên kurdan, 1898
Wêne û şirove
MEDRESEYA QUBAHAN
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Kurtelêkolîn
Kurd û Eskîlstuna, xîçek dîrok
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Jiyaname
KUBRA XUDO
Kurtelêkolîn
Zaro Axa di çapemeniya Swêdî de
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Pirtûkxane
Derûniya ciaknasiyê
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Kurtelêkolîn
Rastîhevhatina du waniyan: Feqiyê Teyran û Yaşar Kemal
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Pirtûkxane
Çand û Civak
Kurtelêkolîn
Bîranînek ji jiyana Ûsiv Beg
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Jiyaname
AYNUR ARAS
Jiyaname
TAHARÊ BRO
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Pirtûkxane
Civaknasiy perwerdeyê
Kurtelêkolîn
Hevgirtina dagirkeran û belavbûna kurdan
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Cihên arkeolojîk
Temteman

Rast
Kurtelêkolîn
Nirxandinek li ser Kurteçîroka Xezal a Sîma Semend
05-07-2024
Sara Kamela
Nirxandinek li ser Kurteçîroka Xezal a Sîma Semend
Kurtelêkolîn
Serpêhatiya tabloya kurdekî (1850)
05-07-2024
Sara Kamela
Serpêhatiya tabloya kurdekî (1850)
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Elî Şemdîn
Wêne û şirove
Bajarê Mêrdînê di sala 1911an de
13-07-2024
Aras Hiso
Bajarê Mêrdînê di sala 1911an de
Wêne û şirove
Di sala 1955an de dîlaneke Kurdên Azerbaycanê
13-07-2024
Aras Hiso
Di sala 1955an de dîlaneke Kurdên Azerbaycanê
Babetên nû
Jiyaname
Mela Kaka Hemê
13-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemed Cezaêr
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mistefa Elî Şan Nebo
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Nîroz Malik
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ebdo Mihemed
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ehmed Xeyrî
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
08-07-2024
Burhan Sönmez
Wêne û şirove
Dibistana Sor li Cizîra Botan
29-06-2024
Aras Hiso
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
27-06-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet 523,059
Wêne 105,777
Pirtûk PDF 19,704
Faylên peywendîdar 98,652
Video 1,420
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Pirtûkxane
Zanista Civakê
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Pirtûkxane
Dîroka mesopotamya
Jiyaname
Ferhad Merdê
Wêne û şirove
Serokên çend eşîrên kurdan, 1898
Wêne û şirove
MEDRESEYA QUBAHAN
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Kurtelêkolîn
Kurd û Eskîlstuna, xîçek dîrok
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Jiyaname
KUBRA XUDO
Kurtelêkolîn
Zaro Axa di çapemeniya Swêdî de
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Pirtûkxane
Derûniya ciaknasiyê
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Kurtelêkolîn
Rastîhevhatina du waniyan: Feqiyê Teyran û Yaşar Kemal
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Pirtûkxane
Çand û Civak
Kurtelêkolîn
Bîranînek ji jiyana Ûsiv Beg
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Jiyaname
AYNUR ARAS
Jiyaname
TAHARÊ BRO
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Pirtûkxane
Civaknasiy perwerdeyê
Kurtelêkolîn
Hevgirtina dagirkeran û belavbûna kurdan
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Cihên arkeolojîk
Temteman
Dosya
Peyv & Hevok - Ziman - Şêwezar - Kurdî Kurmancî Bakûr - T. Latîn Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Rojawa Kurdistan Pend û gotin - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Pend û gotin - Welat- Herêm - Rojawa Kurdistan Kurtelêkolîn - Cureya belgeyê - Zimanî yekem Kurtelêkolîn - Cureya Weşanê - Born-digital Kurtelêkolîn - Ziman - Şêwezar - Kurdî Kurmancî Bakûr - T. Latîn Kurtelêkolîn - Kategorîya Naverokê - Doza Kurd Kurtelêkolîn - Kategorîya Naverokê - Gotar & Hevpeyvîn

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Dema çêkirina rûpelê: 0.422 çirke!