دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، زیاتر لە 300 هەزار ناوی وەهمی لە پسوڵەی خۆراکی عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی لیژنەی نەزاهەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دەست دواڕۆژ کەوتووە، لەئێستادا لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق لە کۆی زیاتر لە 35 ملیۆن پسوڵەی خۆراک، زیاتر لە 300 هەزاریان ناوی وەهمی و دووبارەن له و ڕێژەیەش 20 هەزاریان دەکەوێتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرترین ناوە وەهمییەکانی پسوڵەی خۆراک دەکەوێتە شارەکانی بەغدا، بەسرە، موسڵ، نەجەف، واست، هەولێر و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق.
لە ڕاپۆرتەکەی لیژنەی نەزاهەدادا ئاماژەش بەوەکراوە، چەندینجار وەزارەتی بازرگانی عێراق و پلاندانان و لیژنە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەوڵدابوون بۆ بەدواداچوون و پاکسازی لە ناوەکاندا، بەڵام بەهۆکاری فشاری سیاسی نەتوانراوە، ناوە ڕاستەقینە و وەهمییەکان لەیەک جیابکرێنەوە.
لیژنەی نەزاهە ئاشکراشیکردووە، بەشێک له و ناوانەی لە پسوڵەی خۆراکدا هاتوون خەڵکی بیانی، یاخود دراوسێی عێراق بوون، لە ئێستاشدا بەشێوەیەکی کاتی پێدانی خۆراکی مانگانە لە لایەن حکومەتەوە بەسەر ئه و کەسانە ڕاگیراوه و چاوەڕێی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکرێت.
20-04-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,787 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!