کاژێر 5:30ی ئێوارەی ڕۆژی #10-06-2017#، (ت.ع) لە ماڵەکەی خۆیدا بەدەستی مێردەکەی سێ گوللەی لێدەدرێت، بەڵام بەگوتەی مێردەکەی کە بۆ پۆلیس قسەی کردووە، بە ئەنقەست ژنەکەی خۆی نەکوشتووە، بەڵکو گوللەی لەدەست دەرچووە. پۆلیسی سلێمانیش خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوەکە.
(ت.ع)ی تەمەن 28 ساڵان خاوەنی دوو منداڵ بوو، 10 ساڵ لەمەوبەر شووی بە (ع) کرد کە خاڵۆزای خۆیەتی.
هەروەها هاتووە: بەپێی گوتەی مێردی ژنەکە، کوشتنەکە بەئەنقەست نەبووە، بەڵکو بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەکەوە بووە، پاش بەرکەوتنی دوو فیشەک هاوژینەکەی بەسەختی بریندار بووە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. پاش گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەستیانپێکردووە و دۆسیەکە ڕەوانەی بنکەی پۆلیس کراوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر.
بەپێی زانیارییەکانی ڕووداو، جگە لە مێردەکەی، ژن و پیاوێکیش کە پوورزای پیاوەکەن و ئەو ئێوارەیە لە ماڵیان بوون، ئەوانیش دەستگیر کراون. ئەو ژن و پیاوە گوتوویانە کە ئەو شەوە خۆیان ئامادە کردبوو بچن بۆ چاڤی لاند.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,433 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!