قایمقامیەتی سلێمانی: سەرپێچی زۆر کەمیکردووە
📊 Amar u Rapirsîya
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی
قائیمقامیەتی سلێمانیقائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆربەی دوکان و شوێنە گشتییەکان پابەندن بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردنەوە و سەرپێچییەکان کەمی کردووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی قایمقامییەتی سلێمانی، گۆران قادر، رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، پشکنین بۆ کاڵاوشمەکەکان دەکرێت لەرووی تەندروستی و ڤێتەرنەری و نرخەوه و سەرپێچی کەمی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی سەرەکی لیژنەکان پابەندکردنی دوکان و شوێنە گشتیەکانە بە رێنماییەکانی کارکردنەوە، نەک غەرامە کردنیانیان،ئەوەی جێی خۆش حاڵییە سەرپێچی بەرێژەیەکی زۆر کەم بۆتەوە و روو لە نەمان دەکات بەجۆرێک لەگەڕان وبەدواچوونەکانی شەوی رابردوودا تەنها یەک پسوڵەی ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەن کارێک کراوە.
بەوتەی گۆران قادر، لەکۆتایی مانگی رەمەزانیش لیژنە هاوبەشەکان لە ئێوارەوە تا بەرەبەیان و رۆژانی دواتر بەردەوامن لە سەردان و پشکنینزۆربەی دوکان و شوێنە گشتیەکان پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردنن.
خەندان
20-06-2017
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!