لە سنووری #دەرەی مەڕ# لە #هەورامان# کە دەکەوێتە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 100 مێردمناڵ ئیشی کۆڵبەری دەکەن.
مناڵەکان لە ناچاری و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان کارێک دەکەن زۆر قورسترە لە توانای خۆیان.
ئومێد محەممەد تەمەنی 15 ساڵە، خەڵکی شارۆچکەی #خورماڵ#ە و قوتابییە، ئێستا لە پشووی هاویندایە، ڕۆژانە لە 6ی بەيانییەوە دەچێتە سەر کاری کۆڵبەری تاوەکو 4 و 5ی ئێوارە بار دادەگرێ، لە بەرامبەردا شەش بۆ 10 هەزار دینار پەيدا دەکات.
ئومێد دەڵی پارەکە ئەوەندە نییە بەشی دایک و باوکمی لێبدەم، گەرچی ئیشەکەیان گرانە، بەڵام مێردمناڵە کۆڵبەرەکان کەیفی خۆشیان هەر دەکەن.
منداڵەکان لە بارێکی قورسدا کاردەکەن، وەرگرتنی پارەی ماندووبوونەکەشيان هێندە ئاسان نيیە، بەڵام کەسانێک هەن دڵخۆشيان دەکەن، کە سەربەرزبن کاردەکەن و ڕەنجی ماندووبوونی خۆيان دەخۆن.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,225 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!