265 کەس لە نوێنەرانی پەرلەمانی بەکێتی ئەوروپا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوکردەوە، ڕاشیانگەیاندوە کە زۆرترین لەسێدارەدانی لە جیهان، لە ئێران ئەنجامدەدرێت.
265 ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، بەیاننامەیەکیان دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاو کردەوە.
نوێنەرانی واژۆکار بەدەربڕینی دڵگرانی وپەرۆشی لەڕێژەی هەرەزۆری لەسێدارەدانەکان لەئێران جەختایان کردەوە کەپترلە300کەس لەیەکەم خولی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕۆحانی لەسێدارە دراون.
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بە ڕاپۆڕتی لێبوردەیی نێودەوڵەتی کردوە کە وتوویەتی، لە ساڵی 2016، 55% لەسێداردانەکانی هەموو جیهانی ئەنجامداوە و لە ڕیزی هەرەپێشەوەدایە.
هەروەها ئەوەش هاتووە کە ئێران خاوەنی پلەی یەکەمە لەلەسێدارەدانی زیندانیان سیاسی، کە لەکاتی دەستبەسەرییدا تەمەنیان لە 18ساڵ کەمتر بووە.
دەقی بەیانییەکە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئاشکرای ڕۆحانی دەکات کە لە تەلەفزیۆنی ئێرانەوە بڵاوکرابووەوە، کە تێیدا ڕۆحانی لەسێدارەدانەکانی بەیاسایەکی گونجاو یاسای خودا شوبهاندبوو.
لەبەشێک لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کراوە کەپێش بەدرێژەی تاوانکارییەکانی ئێران لەعێراق وسوریا بگرن.
27-06-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 8,318 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!