نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و زەمینی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە شەڕی ڕزگارکردنەوەی شاری #ڕەقە#، تاکو ئێستە 173 سڤیل گیانیان لەدەست داوە.
زەید ڕەعد ئەلحوسێن کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و زەمینی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر شاری ڕەقەی ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش#، لەوەتەی سەرەتای مانگی نیسانەوە تاکو ئێستە 173 سڤیل گیانیان لەدەست داوە.
حوسێن لەمبارەیەوە بە نووسراوێک ڕایگەیاند کە هێرشی زەمینی هێزەکانی هاوپەیمان چڕ بووەتەوە و بەم هۆیەوەش نزیکەی 100 هەزار سڤیل لە ناوچەکەدا گیریان خواردووە.
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند کە ئەوان نیگەرانن لە بەرامبەر دۆخی خەڵکی سڤیل لە شاری ڕەقە و داوای لە گشت لایەنەکان کرد کە ژیانی خەڵکی سڤیل نەخەنە مەترسییەوە.
ئەنتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 21ی حوزەیرانی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە پێویستە لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕەقە، ژیانی خەڵکی سڤیل بپارێزرێت.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,665 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!