لەلایەن #نەبەرد حوسێن#
رووداو - #هەولێر#
هەرچەند هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی #موسڵ# نزیکدەبنەوە، بەڵام ئاوارە بوون لەو شارە بەردەوامە و ڕۆژانە ژمارەیەک لە خەڵکی موسڵ ڕوو لە کەمپەکانی باشووری کوردستان دەکەن.
ئەوان دەڵێن، سەرەڕای گەرمای زۆر و کەمی پێداویستییە سەرەتاییەکان، بەڵام لە ترسی گیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان ژیانی کەمپیان هەڵبژاردووە.
دەشڵێن، دڵخۆشن بە کۆنترۆڵکردنەوەی مزگەوتی نووری و منارەی حەدبا، بەڵام دڵگرانن بە وێرانبوونی شارەکەیان و ئاواتەخوازن بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لەکۆی 900 هەزار ئاوارەی موسڵ زیاتر لە 210 هەزاریان لە کەمپەکانی باشووری کوردستانن، هەرچەندە ڕۆژانە 50 خێزان دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بەڵام لەبەرامبەردا 500 ئاوارەی نوێ دێنە جێگایان.
02-07-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,017 car hatiye dîtin