نە جۆ له شوێنی بە ميز، نە گۆر لە دێرەی حيز.
دانەوێڵەی(جۆ) لە کوردەواريدا لە زەوييەکی سەرقەل و قەترەک و کورد ووتەنی : بێ پێزيش دەتوانی گەشە بکات و خۆی بگونجێنێ وەک دانەوێڵەی(گەنم) نيە کە بەپێچەوانەوە زەوی بەپيت و خاکێکی باشی بوێت، هەڵبەت جۆ لەزەوی پڕ پەيين و به پيت بچێنرێت ئەوا لاسک و قەدی هێندە زوو گەشە دەکات کە لەوادەی دروێنە هەمووی دەکەوێت و زيانی زۆر دەگەيەنێت بە بەروومەکە و قازانجی نابێت.
شوێنی بەميز مەبەست هەوار و هەوێز و پەچەی مەڕ و ماڵاته، کە بە هاوينان و پايزان بۆ ئەوەی زەوييەکەی پێ بە پيت بکەن شوانکارەکان مەڕ وماڵاتەکە لە بەياران دەخەوێنن.
گۆريش لە دەڵەی حيز بێت بۆ ڕاگرتن و پاسەوانی پەز نابێت چونکە گوجيلەی گورگ خنکێن دەرناچێت و وەک وتراوە دەبێتە سەگی هەڵەوەڕ و سەگی هەڵەوەڕيش لە کوردەواری دسن و ڕەسەن نيە و خاوەنی مەڕ و ماڵات ڕايناگرێت بۆ پاسەوانی[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 418 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!