سیناریۆ و دەرهێنان: #سەردار خەلیل#
ماوەی فیلم: 82 خولەک
لۆکەیشن: باشوری کوردستان
وێنەگرتن: نیکۆلاس شرۆیدەر
مۆنتاژ: هایدای سەفیاری
دیزاینی دەنگ: بەهروز شەهامت
مۆسیقا: #کارزان محەمەد#
رەنگ و DCP: ستودیو بەدیی
دۆلپی وسراوند: ستۆدیۆ بەهمەن
بەڕێوەبەری بەرهەم: #شیروان عیزەت#
بەرهەمی: بەڕێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانی (2014بۆ 2015)
نواندن: #عومەر دڵپاک#، #زاهیر عەلی#، #نزار سەلامی#، #ژیان ئیبراهیم#، #کاوە قادر#، #عەبدولڕەزاق محەمەد#، سۆلین دڵپاک، #جەزا محەمەد#، #سەربەست ئەحمەد#، #ئیبراهیم کاشی#، #کەمال عەلی#، بەهمەن حاجی.
چیرۆکی فیلمەکە لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە و باس لەکۆتایی جەنگ و تێکشکاندنی هێزەکان دەکات، لەنێوان کورد و عەرەب لەساڵی 1991، ئه و جەنگەی کە بەدرێژایی مێژوی کورد و عەرەب بەزۆر بەسەریدا ئەسەپێنرێت بەهۆی سیاسەتی هەڵە و سیاسەتی زلهێزەکانەوە.
فیلمەکە ئەیەوێت ئەوە دەرخات کە نەتەوەی کورد و عەرەب ئەتوانن پێکەوە بژین بەئاشتی و دور لەجەنگ، بەجیاوازیی ئاینەکانەوە، ئاینی مەسیحی و ئاینی ئیسلام.
هەروەها فیلمەکە بەجۆرێک باس لەپێشمەرگە دەکات وەک هێزێکی ئاشتیخواز.
فیلمەکە لەچەند فێستیڤاڵێکی سینەمایی لەئیتاڵیا و کەنەدا و مەدرید و ئیسپانیا و ئەمریکا و لەناوخۆی کوردستان بەشداری کردوە و چەندین خەڵاتی فێستیڤاڵە سینەماییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بەدەستهێناوە.
هەروەها لەسەر داوای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق نمایشکرا و ڕێزلێنانی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێبەخشراوە و یەکەم فیلمی کوردییە کە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران نمایش بکرێت.