دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕێکخراوی یۆنسکو بەهاوبەشیی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بە بڕی شەش ملیۆن و 640 هەزار دۆلار پڕۆژەی ئاوی ژێر زەوی جێبەجێ دەکات.
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، ڕێکخراوی یۆنسکو بە هاوبەشیی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و چەند کۆمپانیایەکی پسپۆر بە دوو قۆناغ پرۆژەیەکی گرنگ بۆ ئاوی ژێرزەوی جێبەجێ دەکات.
وەزیری کشتوکاڵ وتیشی لە قۆناغی یەکەمدا بەبڕی640 هەزار دۆلار پڕۆژەکە ئەنجام دەدرێت کە بڕی پارەکە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە دابینکراوه و لە قوناغی دووەمیشدا بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار لەسەر بوودجەی یەکێتیی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێت.
عەبدولستار مەجید، ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی دووەمی پرۆژەکە لە مانگی ئوکتوبەری 2017، کۆتایی پێدێت و لە هەمانکاتدا پرۆژەیەکی تریش بۆ ئاوی ژێرزەوی کە بوودجەکەی زیاتر لە یەک ملیون دۆلارە لە لایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆ و حکومەتی هەرێم لەسەر بوودجەی ئاژانسی پەرەپێدانی سویسری جێبەجێ دەکرێت.
21-07-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,167 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!