دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
لە شەش مانگی ڕابردوودا لە سنوری #هەڵەبجە# 224 ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە ڕویداوە و بەرگری شارستانییش ڕایدەگەیەنێت، زیانی 200 ملیۆن دیناری لێکەوتۆتەوە.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەمموزی 2017 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا 2017/6/30 لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە 166 ڕووداوی ئاگری شاخ و دەشت و باخ و 58 ڕووداوی ئاگری بینا و دووکان و ئۆتۆمبیل ڕوویداوە.
وتیشی ئەو ڕوداوانەوە زیانی 200 ملیۆن و 230 هەزار دیناری لێکەوتۆتەوە.
راگەیاندنی ئەو ئامارە لەکاتێکدایە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردودا لە هەڵەبجە و دەوروبەری تەنها 163 ڕوداو تۆمار کرابوون لەو ژمارەیەش 159 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بووە.
25-07-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,670 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!