بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەڕۆژانی ڕابردوو دادگای شاری شووش بانگهێشتی 40کرێکاری کومپانیای چاندن وبەرهەمهێنانی پیشەیی نەیشەکەری حەوت تەپەی کرد بۆدادگا لەڕێی ناردنی سکاڵانامەیەکەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە وهەروەها کۆپی سکاڵانامەکە، ئەم 40کرێکارەی باسیتوو ڕۆژی یەکشەممە 15ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی دەبێ لەدادگا ئامادە بن وناوبراوان تاوانبار کراون بەهاندانی کرێکاران بۆ ناڕەزایی دەربڕین.
هەروەها ناوی ئەوکەسانە لەلایەن بەرپرسی کاگێڕی(مدیرعامل) کومپانیاکە وبەهاریکاری پاراستنی ئەو ناوەندەوە ئامادە کراوە نێردراوە بۆ دادگا.
جێگەی باسە کە 5ی گەلاوێژی ئەمساڵ کرێکارانی کومپانیای ناوبراو لەپاش چەندد ڕۆژ مانگرتن وهەڵوێست نواندن خوازیاری ئازادی هاکارانی دەسبەسەر کراو وگەیشتن بەمووچە وەپاش کەوتووەکانیان بوون،بەڵام هێشتێ بایەخیان بە خواستەکانیان نەداوە وبەردەوام دەیانخەنە ژێرگوشار وتۆمەتی ناڕەوا وپڕوپوچ بەمەبەستی تەسلیم وبێ ئیرادە کردنیان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
05-08-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,972 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!