فەرمانداری #سەردەشت# ئاشکرای دەکات، کە ڕێڕەوە سنوورییەکانی شاری سەردەشت لەگەڵ #هەرێمی کوردستان# بە شێوەیەکی کاتی دەکرێنەوە و خەڵکی ئه و ناوچانە دەتوانن کارەکانی خۆیان دەست پێبکەنەوه.
#نەژاد جیهانی#، فەرمانداری سەردەشت لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی میهر، ڕایگەیاند ڕەزامەندی حکومەتیان وەرگرتوە کە بازاڕچە سنوورییە کاتییەکان و ڕێڕەوە سنووری و کۆڵبەرییەکان بە شێوەیەکی کاتی بکرێتەوه.
راشیگەیاند لەسەرەتادا بڕی گواستنەوە هەر کۆڵێک بۆ ڕۆژێک 500 هەزار تمەن دیاری کراوە، ئێمە ئه و بڕە بە کەم دەزانین و داوامانکردووە کەلوپەلەکان بە پێی کێشیان دیاری بکرێن، نامانەوێت کۆڵبەری بێت.
جەختیشکردوە، تا ئه و کاتەی بە شێوەیەکی فەرمی کاری کردنەوەی خاڵە سنوورییەکان تەواو دەبێت، ڕێڕه و و ڕێچکە کۆڵبەرییەکان دەکرێنەوە و خەڵکی ئه و ناوچانە دەتوانن کارەکانی خۆیان دەستپێبکەنەوه.[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 21-08-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,533 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!