بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی شارستانی #شنۆ# دەڵێت: زیاتر لە 200 هێکتار لە زەویوزاری کشتوکاڵی ئەو شارستانە لەم ساڵەدا دەکرێتە کولزا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەنوەر حسێنی هاوکات لەگەڵ دەسپێکی وەرزی چاندنی کولزا لە کۆی هەواڵنێراندا گوتی: ئەوساڵ 200 هێکتار لە کێڵگەکانی شارستان بۆ کولزا تەرخان کراوە و پێشبینی ئەوە دەکرێت زیاتر لە 750 تۆن کۆلزا لەو زەوییانەدا بەرهەم بێت.
ناوبراو وتیشی ساڵی پار 72 هێکتار لە زەوییەکانی شارستانی کرابووە کۆلزا و ئەوەش بەهۆی سەرما بردنەوە خەساری زۆر کەوتە کێڵگەکانی کۆلزا و هەر بۆیەش بە گشتی 50 تۆن کۆلزا لە 18 هێکتار زەوی بەرهەم هات.
حسێنی باسی لەوەش کرد تاقمێک وانەی ڕاهێنان بۆ وەرزێران و جووتیاران سەبارەت بە شێوازی چاندن و بەخێو کردنی کولزا خراوەتە ڕێ و 200 کیلۆ تۆوی کولزاش لە نێوان جووتیاران بڵاو کراوەتەوە کە سوبسیدی لەسەر بووە و لەلایەن ناوەندەکانی کشتوکاڵەوە دراوەتە جووتیارانی شارستان.
ئەم بەرپرسەی بەشی کشتوکاڵ لە شارستانی شنۆ دواجار باسی لە پشتیوانییەکانی ڕێکخراوەی جیهادی کشتوکاڵ بۆ وەرزێرانی بەشی کولزا کرد و وتی: کڕینی تەزمینی، بیمەی بەرهەمەکان، دابەس کردنی پێداویستییەکان لەوان تۆو و دیکەی شتەکان لە ڕێگای هەرەوەزی گوندییەوە و ئەوەوش بە سووبسیدەوە و لەگەڵ ئەوانەش 2 ملیۆن و نیو ئاسانکاری و وام لەلایەن بانکی کەشاوەرزییەوە بۆ هەر هێکتار کۆلزا لەو سیاسەتانەیە کە گیراوەتە بەر بۆ برەو پێدان و گەشە سەندنی چاندنی کۆلزا وەکوو بەرهەمێکی گرینگ و سەرەکی لە وڵاتدا.
بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی شنۆ دەشڵێت چاندنی دانەوێڵەی چەور وەکوو کولزا بۆ پشووی کێڵگە و زەوی پاش یەک ساڵ گەنم و هەروەها لەناو بردنی گژوگیا زۆر بەکەڵکە و بۆ بەرنگار بوونەوە لەگەڵ نەخۆشین و ئافەتە گیاییەکانیش باشە و دەشتوانێت جێگرەوەیێکی زۆر باش بۆ بەرهەمێکی ئاوخۆر وەکوو چۆنەر بێت.[1]
08-09-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,173 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!