توو یەکێکە لە میوەکان و لە وەرزی هاوین گەشە دەکات و تامێکی خۆش و چەند جۆرێکی هەیە، گرنگترینیان تووسی و سوورن، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی C،B،A و پرۆتین و مەگنیسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە.
خواردنی سوودی زۆر بە جەستە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنیێت و پسپۆران بۆ دەسکەوتنی سوودی زیاتر لە توو پێشنیازمان بۆ دەکەن، کە دۆشاوی توو دروست بکەین و بیخۆینەوە.
لە ڕووی تەندروستییەوە سوودی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە و توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە دۆشاوی توو چارەسەرێکی بەهێز و یەکلاکەرەوەیە بۆ نەخۆشی کۆڵۆن، ئازار و ناڕەحەتی تووشبوو ناهێڵێت و ڕیخۆڵە بچووک دەکاتەوە، ئەگەر له و کاتە خۆتان لە خواردنی پاقلەمەنییەکان و چەوری و خۆراکە سوورکراوەکان دوور بخەنەوە و ڕۆژانە سێ کەوچک دۆشاوی توو پێش نانخواردن بخۆنەوە، ئەوە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازاری کۆڵۆن و ڕزگاربوون له و کێشەیە.
جگەلەوە پزیشکەکان سوودێکی گرنگتری توویان بۆ ئافرەتان دۆزیوەتەوە، ئەویش نەهێشتن و ڕزگاربوونە له و کیسەی کە لەسەر منداڵدانی ئافرەتان دروست دەبێت، که بەهۆی خۆراکی پێس و سەوزەکان دروست دەبێت، ماوەی مانگێک دۆشاوی توو بەر لە نانخواردن بخۆن، ئەوا چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەی ئه و کێشەیە دەبێت.
چۆنیەتیی دروستکردنی دۆشاوی توو
یەکەم: بەپێی ئه و بڕە دۆشاوەی دەتەوێ بڕێک توو ئامادە بکەن و ماوەی سەعاتێک لە نێو ئاو دایبنێن.
دووەم: پاشان لە نێو بڕێک ئاو بیخەنە سەر ئاگرێکی کز تا دەکوڵێت.
سێیەم: دوای تەواو کوڵان و خەستبوونەوەی لە بێژینگێکی پاکی بدەن، تا تەنیا ئاوی دۆشاوەکەتان دەست بکەوێ و ئنجا ڕۆژانە پێش نانخواردن بیخۆنەوە و سوودە سیحرییەکانی بە تەندروستیتان بگەیەنن. [1]
سەرچاوەی وێنەکان. [2]