$باشووری کوردستان$
- سەرۆکی جڤاتی گشتی #بزووتنەوەی گۆڕان#، بارزانی بە هۆکاری ناردنی هێز لە بەغداوە بۆ سەر کوردستان ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە سەرۆکایەتی هەرێم هەڵوەشێتەوە و حکومەتی ڕزگاریی نیشتیمانی دروستبکرێت.[2]
- شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی سەر بەهێزە ئەمنی وسەربازیەکانی عێراق وەڵامی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە سەبارەت بە شەڕەکانی دوێنێی سنوری نێوان #کەرکووک# #هەولێر# و ڕایدەیگەنێت ئۆپراسیۆنەکانی دوینێ بۆ ئەوە بووە کە هەژمونی ئەمنی بەسەر تەواوی ناوچەکانی سنوری ئیداریی کەرکووکدا بسەپێندرێت.[1]
- لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەشاری هەولێر دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤ داوای لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد هاوکاری گەلی کورد و ئاوارەکانی شاری کەرکووک بکات و ڕۆڵی باڵای هەبێت لە سەرپەرشتیکردنی دیالۆگ و گفتوگۆکان لەنێوان هەریم بەغدا.[1]
- #حیزبی دیموکراتی کوردستان#ی ئێران (حدکا) ڕایگەیاند دەیان تانک و هامەری عێراق لە #تەقتەق# نزیکبوونەتەوە و هێزێکی عێراق و پاسداران هاتوونەتە نزیک #کۆیە#.[2]
- #بافڵ تاڵەبانی# ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی ئێستا قبوڵنەکردنی بەدیلی ئەمریکا بوو بۆ ڕیفراندۆم دەشڵێت، عەبادی داوای کشانەوەی لێکردین و ڕێگاچارەیەکی پێشکەشکردین کە تاکە ڕێکەوتنە ئاگام لێیەتی و لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی پشتیوانیمان لێکرد.[1]
- لیوایەکی حەشدی شەعبی گەیشتە چیای #شەنگال#.[2]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 9,874 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!