دیارە پەرلەمانتار #ڕابوون مەعرووف# سوورە لەسەر چەواشەکاری و شێواندنی ڕاستییەکان، کە ئەو ڕاستییانە ئەوەندە زەق و ئاشکران و لەبەرچاوی پەخشی ڕاستەوخۆ و سەدان کەس و فراکسیۆنی جیاواز ڕوویانداوە و بەکەس ناشاردرێنەوە.
دیارە ئەو پەرلەمانتارە پلانێکی پێشوەختەی هەبووە و بەهاوکاری کەناڵی ئێن ئار تی بۆ ئەوەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بشێوێنن و پشێوی دروستبکەن و بەمەبەستی لێدان لە سەنگ و قورسایی مێژوویی نامەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی کە ئاراستەی پەرلەمانی کردبوو و بڕیابوو لە دانیشتنەکەدا بخوێندرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە کە بچووکترین وشە لەسەر پەیامەکە و یاساکە نەبوو لەناو هۆڵی پەرلەمان، بەڵکو بۆ موزایەدەکردن هۆڵی پەرلەمانی جێهێشت و بۆ چەواشەکاری پەنای بردە بەر پەخشی ڕاستەوخۆ لە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان وسووکایەتی بە پیرۆزیی پێشمەرگە و فەرماندەکانی پێشمەرگەی کرد، کە لەم چوار ساڵەی ڕابردوودا لە سەنگەرەکانی جەنگی دژی داعش و حەشدی شەعبی بە سەدان شەهید و برینداریان داوە.
ئێمە لە کاتێکدا ئەو کردەوە قیزەونانە و نامەسئوولانەی پەرلەمانتار ڕابوون مەعرووف شەرمەزار دەکەین، تەئکیدیش دەکەینەوە کە ئەو تۆمەتانەی خڕاونەتەوە پاڵ نووسینگەی جێگر ئەسڵ و ئەساسی نییەو بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی زۆربەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان شایەتحاڵن، هەروەها پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی ڕووداو لە نوسینگەی جێگر ئەو شەوە، ئەو بوختانە بە تەواوی پوچەڵ دەکات. دیسان پەرلەمان لەسەر کۆی ئەو سەرپێچییانە و بەپێی یاسا و ڕێکارەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەنگاوی یاسایی پێویست دەگرێتەبەر چونکە هەڵوێستی ئەم پەرلەمانتارە ئاسایشی هەرێمی کوردستانی تێکدا.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی #پەرلەمانی کوردستان#
31-10-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,889 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!