ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانی لە #بەدلیس#، #سێرت# و #جولەمێرگ# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو، کوژرانی 21 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا زانیاری و وردەکاریی چالاکیی گەریلاکانی ڕاگەیاند.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، گەریلاکانمان دژی سوپای تورک لە چەلێی سەربە جولەمێرگ و دەڤەری بارزان چالاکییان ئەنجامدا.
ڕاشیگەیاند: سەرلەبەیانیی دوێنێ کاتژمێر 06:30 خولەک گەریلاکانمان لە گردی کۆردینەی سەربە چەلێ چالاکییەکیان دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا پێنج سەربازی تورک کوژران، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر 09:30 خولەک بارەگایەکی سەربازی سوپای تورک لە دەوربەری چەلێ بە 15 ڕۆکێت کرایە ئامانجی چالاکییەکی گەریلاکانمان، ئەنجامی ئەو چالاکییە نەزانراوە، کاتژمێر 01:30 خولەکی نیوەڕۆش لە دەڤەری بارزان، چالاکییەکی دیکە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا نەزانراوە چەند سەربازی تورک کوژران و برینداربوون.
هەرلەو ڕاگەیەندراوە هاتووە: هەر دوێنێ کاتژمێر 02:30 خولەک، لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکاندا نۆ سەربازی تورک کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە: سوپای تورک ڕۆژی 15ی مانگ کاتژمێر 07:00ی ئێوارە لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، دوێنێ کاتژمێر 05:00ی پاشنیوەڕۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە کۆتایی پێهات و سوپای تورک لە ناوچەکە کشایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی هەپەگە دا هاتووە: ڕۆژی 14ی مانگ کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی، هێزەکانی سوپای تورک کرانە ئامانجی چالاکییەکی گەریلاکانمان، لەو چالاکییەی گەریلاکاندا حەوت سەربازی تورک کوژران و هەشتی دیکەش برینداربوون.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 06:00ی ئێوارە لە ناوچەی شەهید مزگینی سەربە بەدلیس چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانمانەوە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا، ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزنارا.[1]
18-10-2017