$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- فەرماندەی پاراستنی سنووری ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە بکوژانی 8 کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئێران دەکات کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە سنووری پارێزگای #ورمێ# کوژران.[2]
- منداڵە کۆڵبەرێکی کورد، تەمەن 13 ساڵان لە سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان لە شاری خۆی-ی سەربە پارێزگای ورمێ، بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کوژرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند کە بەپشتبەستن بە شرۆڤەیەی مادەی یەکی دەستور گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە هیچ پێکهاتەیەکی عێراق بۆی نییە جیاببێتەوە ئەوەش وەک ئاماژەیەکە بۆ ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم#ی هەرێمی کوردستان.[1]
- #نێچیرڤان بارزانی# ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق 17 لەسەدی بودجەی عێراقمان بداتێ ئامادەین گشت نەوتی هەرێمیان ڕادەستبکەین و لیستی #موچە#شمان ئامادەیە ئەگەر بەغدا دەیەوێت خەرجیبکات و ئێمە پێشوازییان لێدەکەین.[1]
- نوسینگەی #حەیدەر عەبادی# لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێ: پێویستە هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بەجیانەبوونەوە لە عێراق ڕابگەیەنێت.[3]
- #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕەتیکردەوە وەزیرەکانی بنێرێتەوە هەولێر. بەڵکو داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی هەرێم و دامەزراندنی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی دەکەن.[3]
- #مەسعود بارزانی#، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕادیۆی ئێن پی ئاڕی ئەمریکی، کە یەکەم چاوپێکەوتنیەتی لەدوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند پەشیمان نییە لەوەی ڕیفراندۆمی ئەنجامداوە. هەروەها سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی پشتگیرییکردنی ئەمریکا لە حکوومەتی عێراق لەدژی کوردستان، هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا دەکەن و گوتیشی: هەڵوێستی ڕووسیا لەمەڕ ڕیفراندۆم هەڵوێستێکی پۆزەتیڤانە بووە.[5]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 16,325 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!