شەريکی دز و ڕەفيقی کاروانە
لە کۆندا دز دەچوونە سەر ڕێی کاروان و کاروانچيانيان ڕووت دەکردەوە و تاڵانيان دەکردن و هەرچی لە ناو بارەکانياندا هەبوايە دەيانبرد و هەندێجاريش جل وبەرگيشيان لەبەری کاروانچيەکان دادەکەند، لەناو کۆمەڵگاش دزەکان دياربوون و دەزانران کێن بەڵام هەندێ کەسيتر هەبوون هاوبەشی(شەريک) دزەکان بوون و دۆست و هاوڕێی(رەفيق) کاروانچيەکانيش بوون نەدەزانرا ئەمانە کێن، ئەمانە بەهۆی دۆستايەتيان لەگەڵ کاروانچيەکان وادەی بەڕێکەوتنی کاروانيان دەزانی و بەهۆی هاوبەشيشان لەگەڵ دزەکانەوە ئاگاداريان دەکردنەوە کە کاروانەکە بەڕێکەوتووە، بەمەش دزەکان لەکات و ساتی خۆيدا دەگەيشتنە سەر کاروانەکە و تاڵانيان دەکرد ئينجا ئەم ئيديۆمە لە کوردەواريدا به و کەسانە دەوترێت کە لەلايەکەوە هاوڕێی گەڵ و هاوڵاتی و خەڵک و پيشەوەر و جوتيار و کاسبکاران بن و لەلايەکيتريشەوە هاوبەشی گەندەڵکار و دز و ڕێگران بن.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,690 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!