لە سنووری پارێزگای #دهۆک# 66 قوتابخانە لەنێو 27 کەمپی #ئاوارە# و پەنابەراندا هەن، کە تێیاندا زیاتر لە 67 هەزار قوتابی بەردەوامی بە خوێندنیان دەدەن.
پێشتر کۆی گشتی تێچووی ساڵێکی خوێندنی هەر قوتابییەک لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان 790 دۆلار بوو، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی تێچووی خوێندن کەمیکردووە و بۆ هەر قوتابییەک تەنیا 40 دۆلار دابیندەکرێت.
سەگڤان مزووری، بەرپرسی بەشی پەروەردە لە بۆردی کاروباری مرۆیی لە پارێزگای دهۆک دەڵێت پێش سێ ساڵ هەر قوتابییەک 790 دۆلاری لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ خەرجدەکرا، ئەو پارەیەش بۆ مووچەی مامۆستا، پێداویستیی خوێندن، سووتەمەنی، ئاو و کارەبا بوو، بەڵام ماوەی سێ ساڵە بەهۆی قەیرانەوە 40 دۆلار دابیندەکرێت.
بەهۆی زۆری ژمارەی ئاوارەکان و کەمی قوتابخانە و مامۆستا، لە هەندێک پۆلدا 70 قوتابی پێکەوە دەخوێنن، ئەوەش کاریگەری کردووەتە سەر پرۆسەی خوێندن لە کەمپەکاندا.
عومەر تاڵب، بەڕێوەبەری پەروەردەی دهۆک دەڵێت، پێویستیان بە دامەزراندنی مامۆستا هەیە. دەشڵێت سەرەڕای قەیرانی دارایی و چەند کێشەیەکی دیکە بەڵام مامۆستایان و پەروەردە و خەڵکی دهۆک بەردەوامن لە هاوکاری ئاوارەکان بۆ درێژەدان بە خوێندنیان.[1]
15-11-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,942 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!