دواڕۆژ، بیلال سەنگەری
سەرۆکی پیشەسازی و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای #سلێمانی# ئاشکرای دەکات، مانگانە زیاتر لە یەک هەزار و سەد تەنکەر #بەنزین# لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی #باشماخ#ەوە هاوردەدەکرێت، تەنها 40 لە سەدی بۆ پارێزگای سلێمانی و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ پارێزگای #هەولێر# و #دهۆک#ە.
غالب محەمەد، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 10 ی کانوونی یەکەم بە دواڕۆژی وت تاکە ڕێگەیەک کە لە ئێرانەوە بەنزینی لێوە هاوردەبکرێت، تەنها دەروازەی سنوری باشماخە و مانگانە زیاتر لە هەزار تەنکەر سوتەمەنی لەڕێگەی ئه و مەرزەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوه، کە 40 لەسەدی بۆ پارێزگای سلێمانییە 60 لەسەدی بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆکه.
سەرۆکی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی ئه و بەنزینە کە لەئێرانەوە بە ترانزێت دێتە هەرێمی کوردستان نرخەکەی هەرزانترە بەراورد به و نرخەی لە تورکیاوە هاوردە دەکرێت، لەبەر ئه و هۆیەش 60 لەسەدی بۆ هەولێر و دهۆک ئەڕوات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەی داهاتوودا وەک لیژنەکەمان سەردانی پارێزگار دەکەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نرخ و کوالێتی سوتەمەنی بەگشتی و بەنزین بەتایبەتی.
دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەبڕیارێک هەموو پاڵپشتییەکی هەڵگرت لەسەر سوتەمەنی، دەسەڵاتەکانی هاوردەکردنی سوتەمەنی ڕادەستی پارێزگاکانی هەرێم کرد کە ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر سوتەمەنی بەگشتی و بەنزین بەتایبەتی لەوڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەکرێت.[1]
#10-12-2017#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,825 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!