تێر نەخۆرە بانگی کرديە
تێر نەبوون بۆ ئه و کەسەی بەردەوام حەز دەکات شتێک بخوات بەکاردەهێنرێت، ئينجا مناڵێک زۆر بخوات و بەردەواميش هەست بکات برسيەتی هەرچی ببينێت پڕی بداتێ و بيخوات لە کوردەواری بە نەخۆشی ئەژماردەکرێت و پێی دەوترێت(بەچەخۆرە) لێرەوە تێرنەبوون و بەچەخۆرە لێکدراوە و بووە بە(تێر نەخۆرە بانگی کردووە) واتە توشی نەخۆشی بەچەخۆرە بووە و تێر ناخوات، ئێستا بۆ زۆر خۆرانيش بەکاردەهێنرێت نەوەک هەر مناڵ.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 527 car hatiye dîtin