هاوڵاتیان لە شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بێکاری و بێ داهاتییەوە ڕوویان کردووەتە فرۆشتنی #گورچیلە#، پارێزگای سنە زیاترین ڕێژەی فرۆشتنی گورچیلەی تێدایە لە سەرتاسەری ئێران.
بەگوێرەی لێدوانێکی بەرپرسی ئەنجومەنی پشتگیریکردنیی ئەوانەی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە لە سنە، پارێزگای سنە زیاترین خوازیاری فرۆشتنی گورچیلە لە سەرتاسەری ئێرانی تێدایە و تەمەنی زۆربەی ئەو خوازیارانەش لە 20-ەوە بۆ 25 ساڵە.
عەتائوڵا عەبدی، بەرپرسی ئەنجومەنی پشتگیریکردنی ئەو کەسانەی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە لە پارێزگای سنە، لەو بارەیەوە لێدوانی بۆ ئاژانسە هەواڵییە ناوخۆکانی ئێران داوە و دەڵێت: زۆربەی ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەهۆی بێکاری و بێ داهاتییەوە گورچیلەکانیان بفرۆشن، ژنن، هەروەها 80٪شیان تەمەنیان 20 بۆ 25 ساڵە.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە لە سەرتاسەری ئێراندا ڕێژەی فرۆشتنی گورچیلە لە پارێزگای سنە لە پلەی یەکەمدایە.
جێگای ئاماژەیە، کە هەژاری و بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە دەرئەنجامی سیاسەتە ئابورییەکانی حکومەتی ئێرانە لە شارە کوردنشینەکان، وایان کردووە، کە خەڵک لە گوندە سنوورییەکان ڕووبکەنە کاری مەترسیداری وەک کۆڵبەری کە ڕۆژانە قوربانیی لێدەکەوێتەوە و لە شارەکانیش ڕووبکەنە فرۆشتنی گورچیلە، هەروەها هەر بەهۆی هەژارییەوە قەیرانی کۆمەڵایەتی زۆر سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتوە.[1]
#16-12-2017#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,392 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!