دواڕۆژ، #بەختیار شەریف#
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، لەساڵی 2017دا بنکەکانیان لەسنوری قەزای #چەمچەماڵ# 627 ڕاوچییان دەستگیرکردووە و کەلوپەلەکانیشیان دەستیان بەسەردا گیراوە.
عەقید هێمن کەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەم بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لەماوەی 15 ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵدا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ 27 هاووڵاتی دەستگیرکراون کە ڕاو و سەرپێچی جۆراوجۆری وەکو (راوکردنی ئاسک و باڵندە و ئاژەڵی کێوی و بڕینی دار)یان ئەنجامداوە.
راشیگەیاند لەگەڵ دەستگیرکردنی ئه و ڕاوچی و هاووڵاتیانەدا دەستیشگیراوە بەسەر 3 ئاسکی سەربڕاو و ڕێوی و کەروێشکی ڕاوکراودا، لەگەڵ لایتی دەستی و تۆڕی ڕاوکردن و داری سروشتی بڕدراو.
سەبارەت بە ئاماری ساڵی 2017ی بنکەکانیان لەسنوری چەمچەماڵ، وتیشی لەساڵی ڕابردوودا 627 هاووڵاتی لەسەر ڕاوکردن و سەرپێچی جۆراوجۆر لەسنوری قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکراون، له و ژمارەیەش 141 کەس لەسەر ڕاوی باڵندە، 9 کەس لەسەر ئاژەڵی کێوی، 181 کەس لەسەر ڕاوە ماسی لەوەرزی قەدەغەی ڕاودا، 44 کەس لەسەر دروستکردنی خەڵوز، 79 کەس لەسەر داربڕین لەگەڵ 27 کەسی تریش لەسەر کردنەوەی ئاگر لەکەژ و کێوەکانی سنورەکەدا دەستگیرکراون.
وتیشی له و ساڵەدا (75) چەکی جۆراوجۆری وەکو (کڵاشینکۆف، دەمانچە، شێرسە، تاپر و N4)، لەگەڵ (700) فیشەکی ئه و چەکانە دەستیان بەسەردا گیراوە، لەگەڵ 81 باڵندەی کێوی ڕاوکراودا.[1]
#18-01-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,688 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!