$باکووری کوردستان$
- بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، #پەروین بولدان# و سەزای تەمەللیی وەک کاندیدەکان بۆ هاوسەرکایەتیی گشتیی پارتییەکە ڕاگەیاندراون.[1]
- ئەمڕۆ، دادگا بڕیاری گرتنی بۆ #محەمەد ئەرسەلان#، هاوسەرۆکی #پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان# - دەبەپە دەرکرد و ڕەوانەی زیندان کرا.[1]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 9:00 دەوڵەتی تورک لە تۆپخانەی چەلێ-ی سەر بە شاری #جۆلەمێرگ#-ی باکوری کوردستانەوە دەستی بە تۆپبارانکردنی هەرێمی زاپ-ی سەر بە هەرێمی #بادینان#ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرد.[1]
- ڕێکخراوی پێکەوە ژیان، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر عەفرین یاداشتێکیان ئاڕاستەی نوێنەری #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە شاری سلێمانی کرد.[1]
- ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی #هەولێر# و کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر ئەنجامداو داوایانکرد، کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەم عەفرینەوە بچێت.[1]
- کاتژمێر 03:00 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی #کۆیە#ی سەر بە شاری هەولێر، چلەی شەهید مامۆستا #هێرش عومەر#، ئەو مامۆستایەی کە لە خۆپیشاندنەکانی کۆتایی ساڵی بڕابردوو-دا لە شارۆچکەی کۆیە شەهیدبوو، بەڕێوەچوو.[1]
- لە گەڕەکی بەختیاری #خانەقین#، دەستڕێژی گوللە کرایە سەر دووکانێک، بەهۆیەوە حەوت کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندارن. [3]
- بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری #وەزارەتی پێشمەرگە#، ڕایدەگەیەنێت ڕێکخراوی هاوپەیمانێتی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) سەرپەرشتی ڕێکخستنەوەی پەیەکەربەندی کۆی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات لەڕێی پاکێجێکی پێنج خاڵی کە تایبەتە بە چاکسازی.[2]
- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرايدەکات، ئەمڕۆ گرێبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەیەکی نەوتی لە #کەرکووک# بەشێوەی وەبەرهێنان واژۆکرد، کە توانای بەرهەمهێنانی 70 هەزار بەرمیلی هەیە لە ڕۆژێکدا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە گوندی کەڤریکەڕ سەربە ناوچەی ڕاجۆ لە #عەفرین# شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا ڕوودەدات.[1]
- لە 20ەمین ڕۆژی هێرسی سوپای تورک بۆ سەر عەفریندا، تۆپخانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی شارۆچکەی شییە کە دەیان هەزار هاوڵاتیی تێدا دەژی.[1]
- تورکیا ئەندامانی گروپی #داعش# بەکاردەهێنێت بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکانیدا بۆ سەر هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی ئندیپێندنتی بریتانی بڵاویکردووەتەوە. ڕۆژنامەکە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە سوپای تورکیا مەشقی سەربازیی بە ژمارەیەک ئەندامی پێشوی گروپی داعش کردووە بۆ ئەوەی بەشداریی بکەن لە هێرشەکانیدا بۆ سەر عەفرین.[2]
- وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە گوندی شیخورد 27 سەربازی تورکیا لەلایەن شەڕڤانانەوە کوژراون.[2]