قەسەدە ڕایگەیاند: لە شەڕ و پێکدادانەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە #عەفرین#، 5 سەرباز و 50 چەتەی تورک کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون، هەروەها 3 تانک و 6 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورکیش تیکشکێنراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەده، بە ڕاگەیەندراوێک، ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بەرخۆدانی عەفرینی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە-دا، هاتووە: سوپای تورک و چەتەکانی لە بەرەی ڕاجۆ-وە هەوڵی پێشڕەوییان داوە و شەرڤانانیش بەرپرچیان داونەتەوە، بەوهۆیەشەوە شەڕوپێکدادانی دروستبووە و ژمارەیەک سەرباز و چەتە کوژراون و برینداربوون، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیش ناوچەکەیان بۆردوومانکردووە و بەهۆیەوە 2 شەرڤانی یەپەگە شەهیدبوون و 3 شەرڤانی دیکەش برینداربوون.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:40%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞ =KTML_Quote_Content=5 سەرباز و 50 چەتەی تورک کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون، هەروەها 3 تانک و 6 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورکیش تیکشکێنراون=KTML_Quote_End=
هەروەها هاتووە: لە دەوروبەری گوندی حەج خەلیلی ڕاجۆ، سوپای تورک و چەتەکانی تۆپبارانی خانوقی هاوڵاتیانییان کردووە و بەهۆیەوە چەندین کەس برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە، هەر لە بەرەیی شارۆچکەی ڕاجۆ، سوپای تورک و چەتەکانی لە دەوروبەری گوندی مۆسکی-یەوە هەوڵی پێشڕەوییان داوە، بەڵام لەلایەن شەرڤانانەوە بەرپەرچدراونتەوە و لە ئەنجامدا 2 ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورک تێکشکێندراوە سەربازەکانی ناویشی کوژراون و ناچار بە پاشەکشێ کراون.
قەسەدە، ئاماژەی بەوەشکردووە: سوپای تورک و چەتەکانی لە گوندی حەجیلەر-ەوە هەوڵی پێشڕەوییان داوە، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە بەرپەرچیان دراوەتەوە و 8 سەرباز کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو: شەوی ڕابردوو فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، ناوەندی شارۆچکەی جندرێس-یان بۆردوومانکرد و تا بەرەبەیان بۆردوومانەکە بەردوامبوو، بەهۆیەوە لە گوندی یەڵانقۆز 5 هاولاتی شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
قەسەدە، ڕاشیگەیاندووە: دەرنگانی شەوی ڕابردوو، گوندی ئانقەڵا-ی سەر بە شارۆچکەی شییە، لەلایەن هێلیکۆپتەری جۆری کوبرای دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومانکراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش هێرشی زەمینیی بۆ سەر گوندەکە دەستیپێکردووە و شەڕی دژواری لێکەوتووەتەوە و شەڕڤانان گورزی قورسیان لە دوژمن داوە.[1]
#26-02-2018#