27 ساڵ لەمەوبەر، خەڵکی #ڕانیە# لە سنوری پارێزگای سلێمانی دژی حکومەتی بەعس ڕاپەڕین. یەکەم گوللەی ڕاپەڕین لە ڕانیە عەلی نەبی تەقاندی، هاوژین و کوڕەکەی لە ڕووداو چۆنیێتی چەخماخەی ڕاپەرین لە ماڵی ئەوان دەگێڕنەوە.
عەلی نەبی سیمبولی ڕاپەڕینە و، هاوژینەکەی چۆنییەتی دەستپێکردنی ڕاپەڕین لە ڕانیە دەگێڕێتەوە و باسی ڕۆڵی هاوژینەکەی دەکات.
عائیشە خدر، هاوژینی عەلی نەبی دەڵێ بەیانییەکەی عەلی نەبی هەر دەهات و دەچوو. زۆر سەرقاڵ بوو، تاوێک ون بوو، کە هاتەوە گوتی: قەوما، ئاگاداری خۆتان بن و چەند بەعسیێکمان کوشتن، دەست بە ڕاپەڕین دەکەین. ئێمە زۆر تفەنگمان لە ماڵدا هەبوون، هەرچی هات پێمان دان، نزیکەی 10 کەسێک دەبوون و ئیدی لەهەموولایەکەوە بووە تەقە.
شۆڕشی کوڕی عەلی نەبی ئاسەواری یەکەم گوللەی ڕاپەڕین نیشان دەدات، کە بەسەر ستوونێکی کارەباوەیە، دەڵێ ئێرە ئه و شوێنەیە کە باوکم سێ بەعسی لێ کوشت، کە دەنگی تەقە بیسترا خەڵک بەخۆکەوتن و لەبەردەم مزگەوت کۆبوونەوە و هێرشی سەرتاسەری دەستیپێکرد، تادەهات ژمارەی خەڵکی ڕاپەڕیو زیاتر دەبوو.
بڵندگۆی مزگەوتێکی ڕانیە، یەکەم شوێن بوو کە بانگەوازی ڕاپەڕینی تێدا کرا، خەڵک لەبەردەمی کۆبوونەتەوە و هێرشیانکردووەتە سەر سەرای ڕانیە.
عەلی نەبی زیندانی ڕانیەی شکاندووە، یەکێک لەو کەسانەی لە زیندانەکە بووە و لەدوای شکاندنی ئازاد بووە، شەپۆل ڕانیەییە، ئێستاش وەکو ئەوەی دوێنێ بێت، ڕووداوەکانی ئەوڕۆژەی لەبیرماوە.
شەپۆل ڕانیەیی دەڵێ گوێم لە دەنگەدەنگێک بوو، کە لە پەنجەرەی ئێمە دەهاتە ژوورەوە، بانگمان کرد کە ئێمە گیراوین و دەرگامان لێ کرایەوە، ئیدی دەستمان دایە چەک و تۆڵەی خۆمان کردەوه، تاوەکو دوو فیشەک بە سەرم کەوت و بریندار بووم.
لەماوەی نزیکەی 10 کاژێردا حوکمی بەعس لەو شارەدا نەما و ناسناوی ڕاپەڕینی پێبەخشرا، ئەو دەست و پەنجانەی ئەوکاتە ڕاپەڕینیان پێ کرا، ئێستا لە خزمەتی ئاوەدانکردنەوەی شاردان.[1]
#05-03-2018#
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,719 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!