ڕۆژنیوز - هاوار ستار
پاش دوو هەفتە لە کۆکردنەوەی هاوکاری، ئەنجامی کەمپەینی ئێمەش لەگەڵتانین، بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ گەلی #عەفرین# ڕاگەیەندرا، بەپێی ئەنجامەکەش، بڕی 8 ملیۆن دینار و 5 هەزار دۆلاری ئەمریکی کۆکراوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناوەندی دیالۆگ لە شاری #کەرکووک#، ئەنجامی کەمپەینی ئێمەش لەگەڵتانین بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک هاوکاری بۆ عەفرین لە شاری کەرکووک ڕاگەیەندرا، کە ماوەی دوو هەفتە بەردەوامیی هەبوو.
توانا قاسم، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کەمپەینی ئێمەش لەگەڵتانین، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەنجامی کەمپەینەکەی بۆ ڕایگشتی خستەڕوو تیایدا هاتبوو: لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، کە لە نێوان 19ی شوباتەوە تا 5ی ئاداری ئەمساڵ بەردەوامبوو، هەڵمەتی ئێمەش لەگەڵتانین بۆ هاوکاریکردنی بەرخودانی عەفرین لەناو چین و توێژەکانی کەرکووکدا بەردەوامی هەبوو.
ڕاشیگەیاند: لەم کەمپەینەدا بەهاوکاری خێرخوازانی نەتەوەکەمان توانرا بڕی 8 ملیۆن و 16 هەزار دیناری عێراقی و پێنج هەزار و 950 دۆلاری ئەمریکی و بڕی 3 کارتۆن دەرمان کۆبکرێتەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: ئەگەر ئەو بڕانەی کۆکراونەتەوە بەراوردی بکەین ناکاتە دڵۆپێک خوێنی شەهیدانی ناو سەنگەرە تۆکمەکانی عەفرینی خۆڕاگر، کە 45 ڕۆژە بە خوێنی گەشیان مانشێتی پیرۆزی سەرکەوتن و خۆڕاگری دەنووسنەوە، بەڵام ئەم هەڵمەتەی ئێمە وەکو لەناونیشانەکەیدا دیارە ویستمان بە کچ و کوڕە ئازاکانی عەفرین بڵێین کەرکووکیش لەگەڵتانە و پەیامێکیش بە دوژمنان بدەین، کە لە مەهابادەوە تا کەرکووک و ئامەد و عەفرین یەک گەل و یەک چارەنووسین.[1]
#05-03-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,836 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!