دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئازاری 2018، ڕوفاتی 15 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە باکوری #شەنگال# دۆزرایەوە، بەرپرسێکی قەزاکەش دەڵێت تا ئیستا 67 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.
لەو بارەیەوە باسم قاسم شەنگالی، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئەمڕۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان لە شەنگال دۆزرایەوە کە ڕوفاتی 15 کەسی تێدابوو.
وتیشی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە لە نزیک باخێک لە ناحیەی گڕعوزێر لە باکوری شەنگال دۆزراوەتەوە.
هاوکات نەقیب عیمای هەسکانی، بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە شەنگال بە دواڕۆژی وت لە دوای ئازادکرنی شەنگالەوە لە دەستی #داعش# تا ئێستا 67 گۆڕی بە کۆمەڵمان لە ناو سەنتەر و دەوروبەری شەنگال دۆزیوەتەوەو هەشت لەو گۆڕانە هەڵدراونەتەوەو ئەوانیتر دەستکاری نەکراون.[1]
#15-03-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,845 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!