ناوەندی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایدەگەیەنێت، کە هێشتا تورکیا لە بارەی کوشتاری کوردەکانەوە لێپرسینەوەی لە بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییە نەکردووە دەشڵێت: لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا لە تورکیا 160 هەزار کەس دەستگیرکراون.
ناوەندی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لە درێژکردنەوەی نایاساییی دۆخی نائاسایی لە تورکیا و هەروەها کۆمەڵکوژیی گەلی کورد لە کاتی ڕاگەیاندنی خۆەڕێوبەری لە باکوری کوردستان کراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: دۆخی نائاسایی لە تورکیا بەردەوام درێژدەکرێتەوە و ئەوەش مافی سەدان هەزار اوڵاتی پێشێل دەکات.
زەید ڕەعد حسێن، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا ڕایگەیاندووە، کە لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا لە تورکیا 160 هەزار کەس دەستگیرکراون، 152 هەزار کەسیش لە کار دوورخراونەتەوە، ڕۆژنامەنووسان دەستگیرکراون و مافی کارکردنیان لێ سەندراوەتەوە، 100 هەزار ماڵپەڕ ئاستەنگ کراون، کە لە ناویاندا ماڵپەڕ و تەلەفیزیۆنە کوردییەکانیش هەن.
لە بەردەوامیدا باس لە کوردستان کراوە و لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە کوردستان تاوان، ئەشکەنجە و توندوتیژی دژی ژن و بە کارهێنانی هێز لە دژی هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت، هەوەرها ماڵەکان و شوێنەوارە مێژووییەکان و ناوەندە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەڕووخێندرێن.
لە ڕاپۆرتکەدا باس لەوە کراوە، کە هێشتا لە بارەی کۆمەڵکوژیی ساڵەکانی 2015 و 2016 لە باکوری کوردستان لێپرسینەوە لە هیچ کەسێک نەکراوە.[1]
#20-03-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,287 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!