کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ئاشکرایکرد بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی بیرل بترۆیۆم و نەوتی هیلال، گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی واژۆکرد، کە بۆ ماوەی 10 ساڵ غاز بە هەرێم بفرۆشن.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئازار بڵاویکردۆتەوە، مەجید حەمید جەعفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانەغاز ڕایگەیاند بەپێی ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی 10 ساڵ دانەغاز و هیلال غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم دابیندەکەن، کە هەرێم زۆر پێویستی پێیەتی.
بەیاننامەکە ڕونیکردۆتەوە، بیرۆل بترۆیۆم بەنیازە تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمی ڕۆژانەی غازی سروشتی لە کێڵگەی غازی خۆرمۆر بەرێژەی 125% زیادبکات.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، کە ڕۆژی 30 کانوونی دووەمی 2018 واژۆکراوە، دانەغاز دەیەوێت بەرهەمی ڕۆژانەی غازی سروشتی کێڵگەی خۆرمۆر لە 80 ملیۆن پێ سێجاوە زیادبکات بۆ 305 ملیۆن پێ سێجا.
دانەغاز دەشڵێت ئه و ڕێککەوتنەیان بەشێکە لە پێلانێکی گشتگیر کە لە دوو ساڵی داهاتوو بەرهەمی غازیان بەرزبکەنەوە بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانەغاز ڕاشیگەیاندوە، لە چەند ساڵی داهاتوودا بە بەهای زیاتر 600 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکەن لە پڕۆسەی فراوانکردن و زیادکردنی بەرهەمی غازی کێڵگەی خۆرمۆر.[1]
#21-03-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,509 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!