بۆ/ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران
بۆ/ وەزارەتی تەندروستی
لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و جێبەجێکردنی سیستەمی پاشەکەوتی موچە، سەرەرای ئەوەی پزیشکانی کوردستان قوربانی یەکەمی سیستەمەکەبوون، بەڵام بەردەوام بوون لە خزمەتکرن بەبێ ماندووبوون لە چارەسەری ئازار و نەخۆشیەکانی هاووڵاتیانی کوردستان کەئەمەش وای کرد ڕۆژ بە ڕۆژ باری دارایی پزیشک خراپتر بێت و کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر ژیانیان و کەچی هەر بەردەوام بوون لە کارەکانیان.
بەڵام پاش ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵ بەناردنی مووچەی تەواوی پزیشک و کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، پزیشکان دووبارە بوونەوە قوربانی و بەهەمان شێوەی پاشەکەوتکراو مووچەکانیان وەرگرتەوە کە ئەمەش نیشانەی گرینگی نەدانە بەم توێژە گرنگە.
بۆیە وەکو سەندیکای پزیشکان زۆر بەتووندی ئیدانەی ئەم بڕیارە دەکەین و داوا لەبەرێزتان دەکەین کە لەماوەی (72) حەفتا و دوو کاتژمێری داهاتوودا پێداچوونەوە بەم بڕیارە بکرێتەوە و بەنووسراوی فەرمی وەڵاممان بدرێتەوە و مووچەی ماندووبوونی پزیشکان بەتەواوی و بەبَی پاشەکەوت مانگانە لەکاتی خۆیدا بدرێت، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی دیکەی پێویستی مەدەنیانە (گردبوونەوە، خۆپیشاندان، بایکۆتی سەرتاسەری) لە هەردوو سێکتەری حکومی و تایبەت ڕادەگەیەنین و پاشهات و لێکەوتە سلبیەکانی دەخەینە ئەستۆی لایەنی بەرپرس.
هاوکات داوا لە پزیشکە بەرێزەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و خاوەن ئیرادە و یەک ڕیزبن.
#سەندیکای پزیشکانی کوردستان#
#24-03-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,423 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!