ئاژانسی کوردپا: بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، ژنێکی تەمەن 40 ساڵ، خەڵکی شاری #بۆکان# کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لەگەڵ مێردەکەی لە باڵاخانەیەکی چەند نهۆمی خۆی فڕە داوەتە خوارەوە و لە ئاکامدا گیانی لە دەست داوە.
شوناسی ئەو ژنە کوردە هێرۆ سدیقی تەمەن 40 ساڵ خەڵکی شاری بۆکان ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە 30ی خاکەلێوە، ژنێکی کورد خەڵکی شاری #مەریوان# لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، خۆی کوشت.
شوناسی ئەو ژنه، پاییزە ئیبراهیمی ڕاگەیەندرابوو و باس لەوە کراوبوو کە پاییزە ئیبراهیمی، بە هۆی کێشەی بنەماڵەکەی دەستی داوەتە خۆکوژییەوە.
بە باوەڕی کارناسان، زۆربەی ئەو ژنانە کە هانا بۆ خۆکوژی دەبەن، ئاستی خوێندواریان نییە یان کەمە و لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش بۆ خۆکوشتن و دەربازبوون لە دەست کێشەکان، لە شێوازی خۆسووتاندن کەڵک وەردەگرن.[1]
#25-04-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,860 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!