دەقی لێدوانەکە:
هێزەکانی ڕژێمی بەعس هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی هێزەکانمان لە گوندەکانی دێرەزۆر و ویستیان ڕێگری لە بەردەم هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر و شەڕی دژەتێرۆر بکەن. هێزەکانی ئێمەش وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.
لە دوای هێرشەکە، هێزەکانی ڕژێم ڕایانگەیاند کە ئەوان دەستیان بەسەر 4 گوندی دێرەزۆردا گرتووە. هێزەکانی ئێمەش خاڵەکانی هێزەکانی ڕژێمیان لە هەرێمەکە بەئامانج گرت و هەر چوار گوندیان کۆنتڕۆڵ کردەوە.
لە کاتێکدا کە هێزەکانی قەسەدە ئامادەکاری دەکەن بۆ بەردەوامیدان بە هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر، سوپای ڕژێمی سووریا خاڵەکانی قەسەدەیان لە گوندەکانی دێرەزۆر کردە ئامانج و ویستیان ڕێگری لە شەڕی دژەتێرۆر بکەن. له و چوارچێوەیەدا هێزەکانی ڕژێم شەوی ڕابردوو و نیوەڕۆی ئەمڕۆ خاڵەکانی قەسەدەیان بەئامانج گرت. هەوڵیاندا بەره و هەرێمەڕزگارکراوەکان پێشڕەوی بکەن و دەربازی 4 گوندە ڕزگارکراوەکە بن. هێزەکانی قەسەدە وەڵامی هێرشی هێزەکانی ڕژێمیان دایەوە و ئەمڕۆ دەستیان بەسەر 4 گوندی ژێر دەستی ڕژێمدا گرت.
#29-04-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,530 car hatiye dîtin