$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاتژمێر 8.30 لە ئەنجامی ڕاودوونان و تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری #پیرانشار#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان و بەربوونەوە لە شاخی کانی خوای ئەو شارە بریندار بووە.[2]
$باشووری کوردستان$
- بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنیی و کەسوکاری سەردەشت عوسمان، هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە.[1]
- لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان، هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس #سەردەشت عوسمان# کرایەوە و بەرگی دووەمی پەرتووکی سەردەشت عوسمانیش بڵاودەکرایەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سێ پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا داوای ئازادکردنی #سەلاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە#یان کرد.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,577 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!