دواڕۆژ، کاروان گەرمیانی
ئەوە بڕە هاوکارییەی لە لایەن وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە بۆ کوردانی #خورماتوو# خەرجکرا، تا ئێستا دابەشنەکراوە، چونکە تورکمانەکانی ناوچەکە ڕێگریان کردووە و داوادەکەن ئه و هاوکارییە ئەوانیش بگرێتەوە.
سەردار ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ئه و بڕە هاوکارییەی بۆ کوردەکانی خورماتوو نێردرابوو، هەرچەندە بڕیاربوو دابهشبکرێت، بەڵام بەهۆی فشاری تورکمانەکانی ناوچەکە دابەشنەکراوە و هاوکات پارەکەش لە قایمقامیەتی شارەکە دەرهێنراوە و ئێستا لە ژێر دەستی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرادایە.
وتیشی تورکمانەکانی خورماتوو داوایانکردووە، وەکو کوردەکان ئەوانیش هاوکاری بکرێن چونکە لە ڕووداوەکانی 2015 و 2016 زیانی زۆریان بەرکەوتووە و بۆ ئه و مەبەستەش 241 مامەڵەیەیان پێشکەش کردووە.
ئه و ئەندامەی ئەنجوومەن ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکارییەکە برتییە لە 541 ملیۆن دینار بۆ 251 خێزانی کورد لە خورماتوو کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە خانوو و دوکانیان سوتێندراون.[1]
#21-05-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,980 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!